زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌و پلاستیكانه‌ی BPA-Free له‌سه‌ریان نووسراوه، ڕه‌نگه بۆ ته‌ندروستی زیانبه‌خش بن توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و بوتڵه پلاستیكییانه‌ی هێمای BPA-Free له‌سه‌ره، ئه‌وه‌نده‌ش بێكێشه نین كه كڕیاران بیرده‌كه‌نه‌وه. توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه جێگره‌وه‌كانی BPA بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سپێرمه‌كان و هێلكۆكه‌ی به‌كه‌ڵك له مشكه‌كاندا. هه‌روه‌ها ئه‌م كاریگه‌رییانه ته‌نانه‌ت له‌ڕێگه‌ی جێنێتیكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ره‌ی دواتر. هه‌رچه‌ند ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشك كراوه به‌ڵام توێژه‌ران پێیانوایه كه ئه‌نجامه‌كان ڕه‌نگه بۆ مرۆڤیش ڕاست بن. هه‌رچه‌ند بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م گریمانه‌یه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت. BPA مادده‌یه‌كی كیمیاییه كه به‌پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا له ساڵه‌كانی 1960ـه‌وه بۆ دروستكردنی په‌لاستیك بۆ خواردنه‌وه‌كان به‌كارهاتووه. ئه‌م به‌رهه‌مه له مادده‌یه‌ك به‌ناوی پۆلی كه‌ربۆنه‌یت سازده‌كرێت كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پلاستیكه‌كه ڕوون و به‌هێز بێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure