ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌ڵمانیا دوابكه‌وێت له ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجی یه‌ك میلۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه پێشتر پلانی بۆ دانابوو. به‌پێی ڕاپۆرتێكی حكومه‌ت، له‌وانه‌یه ئه‌ڵمانیا دره‌نگتر بگات به‌و ئامانجه‌ی كه داینابوو تا ساڵی 2022 یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی ڕه‌وانه‌ی ڕێگاوبانه‌كان بكات. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه داواكاری بۆ ئامێره ئهلهكتریكییهكان له ساڵی رابردوودا به دوو قات زیادی كردووه‌و به خێراترین گه‌شه له ئاستی جیهاندا بۆ 131000 ئۆتۆمبێل ناونووسی كراوه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هانبدات بۆ كڕینی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان، ساڵی 2016 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلاری وه‌ك یارمه‌تی و سوبسید ته‌رخانكرد. به‌ڵام بهمهشهوهو به هۆكاری تێچووی زۆر، كه‌می ماوه‌ی كاركردن و كه‌می خاڵه‌كانی بارگاویكردن، خه‌ڵك به‌ڕاده‌ی پێویست ئاره‌زوومه‌ندی كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبیلانه نین. حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت باج له‌سه‌ر شۆفێرانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه هه‌ڵبگرێت و له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا 100 هه‌زار خاڵی بارگاویكردنه‌وه زیادبكات. هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی لۆبیكردنه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل تاوه‌كو خانه‌كانی باتری وشك له وڵات‌دا به‌رهه‌مبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا ئاسیاییه‌كان كێبڕكێ بكه‌ن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure