زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی سه‌رئێشه ده‌بن له‌كاتی ڕێجیم كردن به‌تایبه‌ت له چه‌ند ڕۆژێكی سه‌ره‌تادا، بۆ زانینی هۆكاره‌كانی و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی، د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری به سایتی خاكی راگه‌یاند: گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌رئێشه‌ی كاتی ڕێجیم كردن ئه‌مانه‌ن: 1- سه‌رئێشه‌ی برسیه‌تی: كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی خواردن له‌كاتی ڕێجیم به ڕێژه‌یه‌كی زۆر‌و له‌پڕ، ئه‌و كه‌سه توشی سه‌رئێشه‌ی برسێتی ئه‌كات به‌تایبه‌ت كاتێك ژه‌می به‌یانی یان ژه‌مه‌كێكی تر نه‌خوات. 2- نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو: ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن، چونكه كاتی ڕێجیم له‌ش پێویستی به ئاوی زیاتر هه‌یه بۆ سووتانی چه‌وری. 3- خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه‌ی زۆر: چا یان قاوه خواردنه‌وه‌ی زۆر ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیشتیها له زۆر كه‌س، بۆیه كاتی ڕێجیم بڕێكی زۆری لێ ده‌خۆنه‌وه به‌ڵام كافاینی ناو چاو قاوه به‌بڕی زۆر سه‌رئێشه دروستده‌كات. 4- خوارنه‌وه‌ی بیبسی و كۆلای دایت یان به‌كارهێنانی حه‌پی شیرینكردن له بری شه‌كر یان بنێشت جوین، چونكه مادده‌ی ئه‌سپارتایمی تێدایه كه ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه. 5- ڕێجیمێك كه كاربۆهیدراتی كه‌م تێدا بێت: وه‌ك ڕجێمی كیتۆجێنیك كه خواردنه‌كانی پێكهاتووه له گۆشت و چه‌وری و پڕۆتین و میوه‌و نان و دانه‌وێڵه‌ی تێدا نیه. 6- هۆكاری تر كه په‌یوه‌ندی به ڕێجیمه‌وه نیه، وه‌ك گرژبوونی ماسولكه‌كانی مل ، كه‌مخه‌وی، خه‌مۆكی، فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی.. چاره‌سه‌ر: * خواردنی میوه‌و سه‌وزه له‌نێوان ژه‌مه‌كان * خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر‌و پێویست له ئاو به به‌رده‌وامی له‌نێوان ژه‌مه‌كان * خواردنی دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان وه‌ك ئاردی بۆر به‌شێوه‌ی نانی تیری یان هه‌ورامی، پاقله‌مه‌نیه‌كان * خواردنی ژه‌مه‌كان تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام كه‌متری لێ بخورێت * دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی بیبسی و كۆلای دایت و به‌كارهێنانی حه‌پی شیرینكردن له‌بری شه‌كر یان بنێشت جوینی بنێشتی كوردی بێ كێشه‌یه. * نه‌خواردنه‌وه‌ی زیاتر له دوو بۆ سێ كوپ له چاو قاوه. * نووستن بۆ ماوه‌ی (6-8 سه‌عات) شه‌وانه‌و دووركه‌وتنه له شه‌ونخونی ئه‌گه‌ر پاش ئه‌م ڕێنمییانه سه‌رئێشه‌كه‌ت به‌رده‌وامبوو، دیاره هۆكاری تری هه‌یه‌و پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure