26/9/2018 08:54 AM

رووخسارت قه‌ڵه‌و بكه‌ به‌بێ به‌كارهێنانی بۆتۆكس

پێكهاته‌ سروشتییه‌كان كاریگه‌ری باشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست و یارمه‌تی قه‌ڵه‌وكردن و گه‌نجكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسكه‌ سروشتییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینه‌كان و هیچ پاشماوه‌یه‌كی خراپ له‌دوای خۆیان به‌جێناهێڵن.

به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م دوو ماسكه‌ پێویست ناكات چیتر بچیته‌ ئارایشتگاو سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری، چونكه‌ جێگره‌وه‌ی بۆتۆكسه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ییه‌ك به‌باشی دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌.

* ماسكی خه‌میره‌و سپێنه‌ی هێلكه‌و مۆز

كه‌وچكێكی بچووك خه‌میره‌
سپێنه‌ی هێلكه‌
نیو مۆزی وردكراو
كه‌وچكێكی بچوك شیر

هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارت بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، دواتر ده‌موچاوت به‌ ئاوی شيله‌تێن بشۆو خه‌میره‌و هێلكه‌كه‌ی به‌ هێواشی لێبكه‌ره‌وه‌.

ئه‌م ماسكه‌ پێویسته‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌باشی ده‌ربكه‌وێت.

* ماسكی خه‌میره‌و سپێنه‌ی هێلكه‌و هه‌نگوین

كه‌وچكێكی بچوك خه‌میره‌
سپێنه‌ی هێلكه‌كه‌
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی بچوك ئاوی شله‌تێن

هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارت، ده‌بێت به‌ هێواشی مه‌ساجی پێبكه‌یت و ماوه‌ی 20 -30 ده‌قه‌ به‌ ده‌موچاوته‌وه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی شيله‌تێن ده‌یشۆیت.

باشتروایه‌ كۆتایی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باشی هه‌بێت.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved