پێكهاته سروشتییه‌كان كاریگه‌ری باشیان هه‌یه له‌سه‌ر پێست و یارمه‌تی قه‌ڵه‌وكردن و گه‌نجكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسكه سروشتییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان و هیچ پاشماوه‌یه‌كی خراپ له‌دوای خۆیان به‌جێناهێڵن. به به‌كارهێنانی ئه‌م دوو ماسكه پێویست ناكات چیتر بچیته ئارایشتگاو سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری، چونكه جێگره‌وه‌ی بۆتۆكسه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ییه‌ك به‌باشی دووباره‌ی بكه‌یته‌وه. * ماسكی خه‌میره‌و سپێنه‌ی هێلكه‌و مۆز كه‌وچكێكی بچووك خه‌میره سپێنه‌ی هێلكه نیو مۆزی وردكراو كه‌وچكێكی بچوك شیر هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، دواتر ده‌موچاوت به ئاوی شيله‌تێن بشۆو خه‌میره‌و هێلكه‌كه‌ی به هێواشی لێبكه‌ره‌وه. ئه‌م ماسكه پێویسته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌باشی ده‌ربكه‌وێت. * ماسكی خه‌میره‌و سپێنه‌ی هێلكه‌و هه‌نگوین كه‌وچكێكی بچوك خه‌میره سپێنه‌ی هێلكه‌كه كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین كه‌وچكێكی بچوك ئاوی شله‌تێن هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت، ده‌بێت به هێواشی مه‌ساجی پێبكه‌یت و ماوه‌ی 20 -30 ده‌قه به ده‌موچاوته‌وه ده‌یهێڵیته‌وه، دواتر به ئاوی شيله‌تێن ده‌یشۆیت. باشتروایه كۆتایی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌ی بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باشی هه‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure