شێوازی نووستن گرنگی زۆری هه‌یه له چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت ئێشه به هه‌موو هۆكاره جیاوازه‌كانیه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شامحه‌مه‌د پسپۆڕی جومگه‌و ئازار به سایتی خاكی راگه‌یاند: باشترین ڕێنمایی بۆ خه‌وێكی ته‌ندروست به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ئازاری پشتیان هه‌یه ئه‌مانه‌ن: 1- ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌وه‌فانی بڕبره‌كانی پشتیان هه‌یه، باشتروایه له‌سه‌ر لا بخه‌ون، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ژنۆیان بنوسێنن به سكیانه‌وه (وه‌ك وێنه‌ی منداڵ له‌ناو سكی دایكی). 2- ئه‌و كه‌سانه‌ی ئینزلاقی فه‌قه‌راتیان هه‌یه: * باشترین ڕێگا له‌سه‌ر لا بخه‌ون، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ژنۆیان بنوسێنن به سكیانه‌وه. * پێویسته له‌سه‌ر ده‌م نه‌خه‌ویت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و كه‌سانه بوویت كه له سه‌رده‌م نه‌بێت خه‌وت لێناكه‌وێت، پێویسته پشتیه‌كی بچووك بخرێته ژێر حه‌وزو به‌شی خواره‌وه‌ی سك. 3- ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی پووكانه‌وه‌ی ئێسكی نێوان بڕبڕه‌كان بوون به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكی تر: * پێویسته له‌سه‌ر پشت پاڵبكه‌ویت و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌ش به به‌رزی بێت به‌هۆی پشتیه‌كه‌وه یان جێگاكه وا ڕێكبخرێت و باشتروایه له‌مكاته‌دا ئه‌ژنۆ بچه‌مێته‌وه. * ڕێگایه‌كی تر ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌م پاڵكه‌ون و ئه‌گه‌ر پشتییه‌كی بچوك بخه‌نه‌ژێر گه‌ده‌یان و حه‌وزیان. 4- ئه‌وانه‌ی كه‌ناڵی دڕكه‌په‌تكیان ته‌سكبوه‌ته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر لا پاڵبكه‌ویت و ئه‌ژنۆ بچه‌مێنیته‌وه به‌ره‌و سك. 5- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات كراون باشتره یان له‌سه‌ر لاو هه‌ردوو ئه‌ژنۆ بچه‌مێننه‌وه‌و پشتیه‌ك بخه‌نه نێوان هه‌ردوو قاچ، یان له‌سه‌ر پشت و پشتی له‌ژێر ئه‌ژنۆو پشت دابنرێت. خاك –تانيا ئاوارة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure