كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كۆنفرانسێكی ده‌ستپێكرد كه له ئۆرلاندۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وتاربێژی سه‌ره‌كی ساتیا نادیلا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه ده‌ستپێكه‌ری كۆنفرانسه‌كه بوو و زۆر به‌رهه‌می نوێی كۆمپانیاكه‌ی ناساند. به‌گشتی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی كه ناسێنران بریتیبوون له: * راژه‌ی شاشه‌ی مه‌جازی ویندۆز كه ڕێگه‌ده‌دات به كڕیاران تا ویندۆز، ئۆفیس و به‌رنامه‌ی تر له‌سه‌ر مه‌كینه‌ی مه‌جازی Azure دابمه‌زرێنن. * مایكرۆسۆفت ئۆفیسی 2019 به‌رهه‌مێكی تریانه كه بۆ هه‌ردوو سیستمی مه‌ك و ویندۆز ده‌بێت و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماده ده‌كرێت. * كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێ به سیستمی كوارتانا زیاد ده‌كات. * زیادكردنی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێ به Office 365 كه بۆ كاركردنی ئه‌ندامانی تیمه‌كان به‌پێی ده‌وری كه‌سه‌كان به‌كه‌ڵك ده‌بێت. *SQL Server 2019 كه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێی بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ داتای گه‌وره ده‌بێت. * یه‌كخستنی گه‌ڕان له Windows 10, Office, Bing, Edge و هتد.. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure