تائێستا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه پیسی هه‌وا هۆكارێكی سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌كێشانه، به‌ڵام تائێستا مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی مێشك وه‌ك له‌ده‌ستچوونی ئه‌قڵ به‌ته‌واوی ڕووننه‌بووه‌ته‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له له‌نده‌ن كراوه، ده‌وترێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌وای پیس په‌یوه‌ندی به زیادبوونی رێژه‌ی مه‌ترسی شێتبوون هه‌بێت. به مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییه، توێژه‌ران به‌وردی پیسبوونی هه‌واو ژاوه‌ژاویان له شاری له‌نده‌ن به‌راورد كرد تا بزانن له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستچوونی ئه‌قڵ چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتنی 131000 كه‌س به مادده‌ی پیسكه‌ری وه‌ك نایترۆجین دایۆكسایدو ئۆزۆن و PM2.5 و ژاوه‌ژاوه‌ی شه‌قام و ترافیك پێورا، ئه‌م كه‌سانه بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له‌ژێر چاودێریدا بوون. ئه‌و شوێنانه‌ی توێژینه‌وه‌ی تێدا كرا، له باری زۆری پیسكه‌ره‌كانه‌وه دابه‌ش كرانه‌سه‌ر پێنج پۆل. بۆ پۆلی یه‌كه‌م به هه‌بوونی زۆرترین پیسكه‌ر ڕێژه‌ی نه‌خۆشیییه‌كان 40% زیاتر بوو له‌و شوێنانه‌ی كه‌مترین پیسكه‌ریان تێدا بوون، نیترۆجین دایۆكسایدو PM2.5 دوو پیسكه‌ری كاریگه‌ر له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی له‌ده‌ستچوونی ئه‌قڵ وه‌ك ئالزه‌هایمه‌ر بوون. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure