26/9/2018 02:53 PM

عەزیز نەسین

 

ئامادەكردن و وەڕگیِان: كاشما جەلال
سەرچاوە ( vikpidiya ) ...
سەرچاوە:- ( ڕۆژنامەی سەباحی تورکی  )..

ژیاننامە :-
ڕۆژنامە نوس و شاعیر و چیرۆك نووس و ڕۆمانووسی گەورە نوسەری  تورکە، کە خۆی لە  بنەمادا کوردە و ناوی تەواوی ( محەمەد نەسرەت نێسینە) ، لە ساڵی (١٩١٥)  لە دورگەیەکی نزیک ئیستانبوڵ  نزیك دەریای (مەڕمەرە) لە خێزانێکی ھەژار ھاتۆتە دونیاوە ...
ناوی ( نەسینی) بەکار ھێناوە وەك ناوێکی خوازراو  بۆ خۆ پاراستن  لە ڕوداوە سیاسیەکانی تورکیا ...
لە ساڵی (١٩٣٥)ئامادەیی سەربازی تەواو کرد، لە ھەمان ساڵدا چۆتە  کۆلێژی جەنگی پاشان لە ساڵی (١٩٣٩) کۆلێژی سەربازی تەکنیکی تەواودەکات بە پلەی ئەفسەر لە سوپادا، ھەر لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان دەخوێنێت ...
عەزیز نەسین دەربارەی سەرەتاکانی خۆی دەڵێت: سەربازێک بووم لە کارس ( cars) شیعرم دەنووسی نوسینەکانم تا وای لێ ھات لە بوارەکانی کەشا پەرەیان سەند وەك کورتە چیرۆك، بەڵام لەبەر ئەوەی پێیان باش نەبوو سەربازێك  بنوسێت لەو کاتانەوە ناوی عەزیز نەسینم بەکارھێنا وەک ناوێکی خوازراو، وکورتە چیرۆکەکانم بڵاو ئەکردەوە لە گۆڤاری (نەتەوە)، پاشان ئەم چیرۆکانە بڵاوکرانەوە لەلایەن سەنتەری (پیاوێکی نوێ)، بەڵام شیعرەکانم لە ساڵی ١٩٣٧ بڵاوکرانەوە ، دواتر بە ھۆی بەندکردنمەوە ساڵی (١٩٤٤)دەرچووم لە سوپا، و ڕۆیشتم بۆ ئیستەنبوڵ و لە گۆڤاری (یھێدیگون ) ( hedi gün ) دەستم کرد بە ئیش کە سەرەتای ئیشی ڕۆژنامەوانیم بوو.....
عەزیز  نەسین بە یەکێك لە باشترین نوسەرەکانی جیھان و یەکێکە لە لوتکەکانی ئەدەبی تورکی بە تایبەتی لە بواری (تەنز و کۆمیدیای ڕەش نوسیندا)  شێوازی  نوسینەکانی زۆر سادە بون و واقعی تورکیای  نووسیوەتەوە ،ئەمە جگە لە چەندین بەرھەمی ناوازە لە بوارەکانی ( ڕۆمان و چیرۆك و شعر )، بەڵام سەرەڕای ئەم ھەموو ناوبانگەی ھەیبوو  لە جیھان و لە تورکیادا   سەڕەڕای ئەوە تەنیا مافێکی کەمی پێدرابوو...
لە ئەدەبیاتی کوردیشدا عەزیز نەسیم زۆربەی ھەرە زۆری بەرھەمەکانی وەرگەڕێنراوەتە سەر زمانی کوردی  وکاریگەری تەواویان ھەیە  لەسەر خوینەواران  و زۆربەی کورتە چیرۆکەکانی کۆکراونەتەوە ھاوکات بە شێوەی بەرگی گەورە لە چاپدراون لەوانەش :-
-کوردانی تورکیاو تورکانی بولگاریا 
-گێلە پیاو
-حیزبی کەرامەت و حیزبی سەلامەت
-کەری تۆپیو
-ئەو بەرخەی بوو بە گورگ
-تا لێم نەدەن نابم بە پیاو
-ئەو ھەتیوەی نابێت بە پیاو
-گیانلەبەران  بەکەم مەگزانن 

-مەرگی مووچەخۆرێک
-ھەرچیت بینی بیکڕە
-بێناسنامەکان
-مەرگی موچەخۆرێک
-قۆڵبڕ
-کەر لە ووڵاتەکەی خۆتاندا نییە ...
-ژنانی ووشیار ترسناکترن ...
-بێناسنامەکان...
عەزیز نەسین لە بیرەوەرییەكانیدا دەڵێت: لە خێزانێكدا بڕیارم دا ببمە نووسەر هیچ نووسەریان تێدا نەبوو، بەڵكوو هەر خویندەواریشیان تێدا نەبوو، باوكم زوو ئامۆژگاری كردم وووت كوڕم واز لە بیرۆكەی ئەو نووسینە قۆڕە بهێنە، بڕۆ بۆ خۆت كارێك بدۆزەوە، نانی پێ پەیدا بكە." بەڵام بەقسەم نەكرد و وازم نەهینا، لەجیاتی بچمە خویندنگەیە پێنووس بگرمە دەست، چوومە خوێندنگەیەك تفەنگم گرتە دەست ...
خەڵاتەکانی :-
ئەو خەڵاتانەی عەزیز وەریگرتوون، ئەمانەی خوارەوەن:
- خەڵاتی گەڵای ئاڵتونی لە ئیتاڵیا ساڵانی  ١٩٦٧ و ١٩٥٧...
-خەڵاتی سمۆرەی ئاڵتونی لە بولگاریا ساڵی ١٩٦٦
- خەڵاتی یەکەم لەسەر نووسینی سێ شانۆنامە لە تورکیا لە ساڵی ١٩٦٨...
-خەڵاتی کۆڕی زمانی تورکی ساڵی ١٩٦٩...
-خەڵاتی تیمساحی یەکەم لە یەکێتی سۆڤێت ساڵی ١٩٦٩
-خەڵاتی لۆتسی یەکەم لەلایەن یەکێتی نووسەرانی ئاسیا و ئەفریقاوە ساڵی ١٩٧٥...
عەزیز نەسین یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتونێك بووە بە ناوی (ڤێدیا ) ( vedia) کە خانمێکی زۆر جوان بووە و بونەتە خاوەنی دوو منداڵ ، بەڵام بەھۆی ئەوەی عەزیز نەسیم  لەسەر  نوسینەکانی زۆربەی جار بەند ئەکرا ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی لەگەڵ  ھاوسەرەکەیدان ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان  و سەختی ژیان وای لە ڤێدیا بکات خیانەت لە ھاوسەرەکەی بکات ،،  بۆیە  عەزیز لێ جیا دەبێتەوە ...
دواتر عەزیز نەسین لە ڕێگەی کارەکەیەوە کچێك ئەناسیت بە ناوی (مێڕاڵ) ( meral) تەمەنی کچەکە  ٢١ ساڵ ئەبێت و تەمەنی عەزیز نەسیمیش ٤١ ساڵ ئەبێت کە ئەمەش لەلایەن خەڵکەوە بە جیاوازی تەمەن لە قەلەم ئەدرێت  بەڵام (مێڕاڵ) سەڕای ھەموو ئەو قسەو قسەڵۆکانە  دوای ئەوەی پرس و ڕا بە باوکی ئەکا  بە عەزیز ڕازی ئەبێتە ھاوسەرگیری پێك ئەھێنن ...
 عەزیز نەسین مێڕاڵی زۆر خۆش ئەوێت لەگەڵ ئەوەشدا دڵ پیس ئەبێت بەرامبەری و خیرەی زۆر لێئەکات ، چونکە لە دوو تەمەنی جیاوازدان وھەریەکەیان بیرکردنەوایان جیاواز ئەبێت ئەمە لە لایەك لە لەیەکی کەش ڕۆژێك مێڕاڵ نامەیەکی عەزیز نەسیم ئەدۆزێتەوە کە تێیدا نامەی خۆشەویستە بۆ ئافرەتێك  ئەمەش ئەبێتە ھۆی جیابونەوەیان ....

کارەکانی عەزیز نەسین :-
عەزیز نەسین لە کۆمەڵێک ڕۆژنامەدا کاری کردووە لەوانەش ڕوژنامەی ( ئەرخەوان) و (گزنگ ) ھەروەھا گۆڤارێکی تایبەت بە خۆیی دەرکردووە بە ناوی (شەممە) بەڵام  تەمەنی ئەم گۆڤارە  کەم بوو  و بەردەوام نەبوو...
لە  ١٩٤٦دا بە ھاوکاری ئەدیبی تورکی (سەباحەددین عەلی) ( sebahedin ali)  توانی ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی دەربکات کە ناوی (مارکۆ پاشا) بوو کە ڕێژەی فرۆشتنی گەیشتە(شەست ھەزار ) دانە لە ڕۆژێکدا...
 لە ساڵی ١٩٤٦ بەندکرا بە ھۆی ووتارەکانی لە ڕۆژنامەکەدا ...
لە ساڵی (١٩٥٠) بۆ ماوەی ١٦ مانگ کەوتە بەندینخانە ...
لە ساڵی (١٩٥١) دەرچوو لە بەندیخانە بەڵام ئیشی دەستنەکەوت لە ڕۆژنامەدا، ھەوڵیدا دوکانی فرۆشتنی کتێب بکاتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو...
لە ساڵانی (١٩٥٢ تا ١٩٥٤ )وەک وێنەگر ئیشیکرد...
لە ساڵی (١٩٥٥) بەندکرا بێ ئەوەی ھۆکاری بەندکردنەکەی بزانێت و چەند مانگێک لە بەندیخانەدا  بوو...
لە ساڵی ١٩٥٦ بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەدیبی تورکی (کەمال تاھیر)  ( kemal tahir) سەنتەری بڵاوکردنەوەیان دامەزراند بە ناوی (خانەی ھزر) بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣دا سووتا لەگەڵ ھەزاران کتێب کە لە ناویدا بوو...
عەزیز نەسین دازگایەکی دامەزراند وداھاتی ئیشە ئەد
عەزیز نەسین دازگایەکی دامەزراند وداھاتی ئیشە ئەدەبیەکانی بۆ تەرخانکرد، و ئەرکی ئەم دامەزراوەیەش  بۆسەرپەرشتی مناڵانی بێ باوک بوو...
عەزیز نەسین بەشداریکرد لە کۆنگرەی یەکێتی نوسەرانی ئاسیا و ئەفریقیا لە (لەلواندی) پایتەختی ئەنگۆلا لە ساڵی ١٩٧٧دا...
عەزیز نەسین لە ماوەی ژیانیدا لە چەندین  جار ھەوڵی کوشتنی دراوە لەساڵی ١٩٩٣دا لەو ھەڵە ھەڵی تیرۆر کردنی درا  بەڵام ڕزگاری بوو  ،، ٣٧ كەس لە ناوچوون، كە ئامانجیان بوو ئەو هۆتێلەی ئەو لێی دابەزیوە، بیسووتێنن...
عەزیز نەسین لە ساڵی ١٩٩٥ لە (ئێزمیر) ( ezmir ) بە نەخۆشی جەڵدەی دڵ کۆچی دوای کرد...




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved