27/9/2018 08:59 AM

پەروەردە بەڕێوەبەری خوێندنگاكان ئاگاداردەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی لەئاستی دووەمی باخچەی منداڵان و قۆناغەكانی دیكەی خوێندن لە قوتابخانەكانی سابیس قوتابخانەكانی هەرێم كە بەسیستمی سابیسن، بەپێی بۆشایی پۆلەكانیان و رێنماییەكان قوتابیان و خوێندكاران وەربگرن.

دەقی ئاگادارییەكەی وەزارەتی پەروەردە 

ئاگادارییەك بۆ خوازیارانی وەرگرتنی منداڵ لە قوتابخانەكانی سابیس

بەمەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی لە ئاستی دووەمی باخچەی منداڵان و قۆناغەكانی دیكەی خوێندن لە قوتابخانە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای سابیس، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا:

بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان ـ بەسیستەمی سابیس، بەپێی بۆشایی پۆلەكانیان و بە هەڵسەنگاندن و بە بە لەرچاوگرتنی ڕێنماییەكانی وەزارەت، قوتابیان و خوێندكاران وەربگرن.

تێبینی:

▫️ هەموو قوتابی و خوێندكارێك مافی هەڵسەنگاندن و فۆڕم پڕكردنەوەی هەیە.

▫️ وەرگرتنی منداڵ قۆناغی یەكەمی باخچەی ساوایان ناگرێتەوە.

▫️ قوتابخانەی شوەیفاتی ئەهلی بەدەرە لەم وەرگرتنە.

▫️ ڕۆژی تاقیكردنەوە ٤/١٠/٢٠١٨ دەبێت و پێش لەو ڕێكەوتە پێویستە قوتابی ناوی نووسرابێت و فۆڕمی پڕكردبێتەوە.

▫️ دوای هەڵسەنگاندن، بەپێی بەتاڵی كورسییەكانی پۆل، تیروپشك بۆ درەچووەكان دەكرێت.


خاك - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved