رۆژى 26-9-2018 به ئاماده‌بوونی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو چه‌ند لێپرسراوێكی دیكه‌ی ته‌ندروستی و پزیشكان و كارمه‌ندان، چه‌ند به‌شێكی گرنگ له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هیدانی كه‌ڵه‌كن له سلێمانی كرایه‌وه. د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د به‌رِێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: له به‌شێكی كار‌و چالاكیه‌كانماندا هه‌ستاین به كردنه‌وه‌ی به‌شی منداڵان و تاقیگه له‌ناو بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌ڵه‌كن. وتیشی: بڕیاریشمانداوه به كردنه‌وه‌ی به‌شی ددان له نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون و زیادكردنی بودجه‌ی به‌شی ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه. به‌رِێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان به‌شێكی تره له كاره‌كانمان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure