كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم سه‌باره‌ت به رۆژی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ڕێكاره‌كانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئه‌گه‌ره‌كانی بوونی گرفت له ڕۆژی ده‌نگدان و ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌م جاریانه به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند. وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه وابریاره 30-9 ئه‌نجامبدرێت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌و تا راده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك رێكاری نوێی گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خروقات روونه‌دات. سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی تایبه‌تیش رایگه‌یاند: ئێمه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی تایبه‌تمان گرتۆته‌به‌ر، وتیشی: له‌و 1260 بنكه‌ی هه‌مانه بۆ ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی 93 بنكه‌ی تایبه‌ت كراوه به ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌پێی لێكتێگه‌شتنێكیش كه له‌نێوان ئێمه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌نگ بده‌ن، لێره‌شه‌وه بۆ وه‌زیری ناوخۆ گشتاندنێك كراوه بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ خۆیان ئازادن له ده‌نگدان بێ هیچ فشارێك ده‌توانن هه‌ر لیست قه‌واره‌یه‌ك و كاندیدێك هه‌ڵبژێرن كه ده‌یانه‌وێت ده‌نگی پێبده‌ن، وتیشی: كۆمسیۆن پشتیوانێكی به‌هێزی مه‌عنه‌ویانه، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ركه‌وێت زۆری لێكراوه له ده‌نگدان به لایه‌نێكی دیاریكراو ئه‌وا كۆمسیۆن ئیجرائاتی خۆی ده‌كات وه‌ك چۆن ئه‌وان پارێزه‌ری ئێمه‌و نیشتمانیشن به‌هه‌مانشێوه ده‌توانن پارێزه‌ری ده‌نگه‌كانی خۆشیان بن و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی ده‌نگده‌ر وته‌بێژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند: رێنمای تایبه‌ت ده‌ركراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر ده‌نگده‌رێك پێویسته یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبێت: 1-ده‌بێت عيڕاقی بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت. 2- ده‌بێت له‌ڕووی ئاقڵیه‌وه ته‌واو بێت. 3-ده‌بێت یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبێت ڕه‌گه‌زنامه‌ی عيڕاقی، پاسپۆرت به مه‌رجێك به‌سه‌رنه‌چووبێت، كارتی نیشتمانی. سه‌باره‌ت به‌وانه‌شی كه یه‌كه‌مجاریانه ده‌نگده‌ده‌ن رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی موالیدیان 2000 و ته‌مه‌نیان بۆته 18 ساڵ پێویسته پێناسى شه‌خسی خۆیان پێبێت تا دڵنیابین، هه‌ركه‌سێك له به‌رواری 1-1-2000 به‌ره‌و خوار له‌دایكبووبێت ده‌توانێت ده‌نگبدات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌رووی ئه‌و به‌رواره مافی ده‌نگدانی نابێت، وتیشی: ئه‌وانه‌ی جنسیه‌ی عیراقیان نیه ده‌توانن جنسیه‌ی عیراقی باوكیان پێبێت و ده‌نگی خۆیان بده‌ن. وتیشی: ده‌نگدانی گشتی له‌ڕۆژی 30-9 سه‌عات 8 به‌یانی ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 6 ئێواره ده‌نگده‌ران ده‌توانن له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن، كۆمسیۆن سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریيه‌كانی بۆ رۆژی ده‌نگدان كردووه‌و چه‌ند رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م مه‌واده لۆجستیه‌كان به‌ده‌ست ئۆفیسی پارێزگاكان ده‌گات و ئه‌وانیش به‌سه‌ر بنكه لاوه‌كیه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێوشوێنی ئه‌منی گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر. سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایگه‌یاند: رێوشوێنی تازه گیراوه‌ته‌به‌رو پیاده‌كراوه جێگه‌ی خۆشحاڵیه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان سیستمێكی نوێ دانراوه كه ئه‌ویش بریتیه له ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس ئه‌پ، كه ده‌توانین داتای سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان كه ژماره‌یان 1260 بنكه‌یه كۆبكه‌ینه‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی بنكه له رێگه‌ی فوڕمی ژماره 53 كه ئه‌م فۆڕمه كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌ی ده‌نگی قه‌واره سیاسیه‌كانه به‌ته‌نها له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری بنكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی وێستگه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه، دواتر وێنه‌یه‌كی بۆ ئۆفیسی نیشتمانی ده‌نێردرێت له‌گه‌ڵ كورته ڤیدۆیه‌كی 15 چركه‌یی، به‌رپرسی بنكه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری وێستكه راده‌وه‌ستن و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه خۆی ده‌ناسێنێ‌ت و ناوی بنكه‌كه ده‌ڵێ و فۆڕمه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌نێردرێ بۆ ئۆفیسی نیشتمانی، له ئۆفیسی نیشتیمانیش له‌لایه‌ن تیمێكی راهێنراوی تایبه‌ته‌وه داخڵ ده‌كرێت و داتای سه‌رجه‌م بنكه‌كان كۆده‌كرێته‌وه، كه‌متر له ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئه‌نجامی به‌رای ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، دواتر ئه‌و فۆڕمانه دگه‌ڕێنرێنه‌وه كۆمسیۆن قه‌واره سیاسیه‌كان ده‌توانن تانه‌ی خۆیان بده‌ن دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان هیچ جیاوازیه‌ك نه‌بوو ئه‌وكات په‌سه‌ند ده‌كرێت. شێروان زرار سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕۆژی ده‌نگداندا گرفتیان هه‌یه رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ناویان نیه یاخود گرفتی نه‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌یه پێویسته سه‌ردانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن كه ئه‌و بنكانه به‌رده‌وامده‌بن له رۆژانی ده‌نگدانیش كه ژماره‌ی ئه‌و بنكانه 1260 پێویسته ده‌نگده‌ر ژماره‌ی فۆڕمی خۆراكی یاخود ژماره‌ی ده‌نگده‌ری خۆی پێبێ تاوه‌كو بتوانرێت رێنمای ته‌واوی بكرت بۆ دۆزینه‌وه ناوه‌كه‌ی و شوێنی ده‌نگدان و ژماره‌ی وێستگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌شی. خاك - راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure