"ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی" ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای ئێران وتی: مێرمنداڵان له كۆڕه‌كانی فێركاریدا وه‌كو ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی ده‌بێت خه‌باتی سینه‌ما فێربن، نه ئه‌وه‌ی كه ته‌نها چاوه‌ڕێی به‌زمی ئه‌م هونه‌رو سه‌نعه‌ته بن. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی" كه ده‌رهێنانی فیلم گه‌لێكی زۆری بۆ مێرمنداڵان ئه‌نجامداوه، سه‌باره‌ت به سازدانی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان كه له به‌شی لاوه‌كی 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتی: زاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی بۆ مێرمنداڵان باشه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ركه‌وتی ئه‌م خولانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت. جه‌لیلی كه پێیوایه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا هیچ چه‌شنه فێركاریی تیۆریك یا به‌كرده‌وه‌یی سینه‌ما به‌كه‌ڵك نابێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سێبه‌ری ئه‌ودا مێرمنداڵان ئه‌خلاق و ناسیاوه‌تی پێكه‌وه فێربن، رایگه‌یاند: به بڕوای من، ئه‌وه‌ی كه سینه‌مای ئه‌مڕۆ پێویستی پێیه‌تی، زیاتر له فێركاری، ئه‌خلاق و ناسیاوه‌تی په‌یداكردنه كه من هیواده‌خوازم وه‌ها رووداوێك له ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیشدا كه تایبه‌ته به مێرمنداڵان بێته‌ئاراوه. ده‌رهێنه‌ری فیلمی "گال" رایگه‌یاند: به‌م پێناسه‌یه به‌ڕێوه‌چوونی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان ئه‌گه‌ر له‌پێناو جێكه‌وتنی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی سینه‌ما به مانای ژیان به‌خشین له چوارچێوه‌ی هونه‌ری وێنه‌ییدا بێت، به‌كه‌ڵك ده‌بێت. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ده‌بێت بۆ په‌یداكردنی باشترین و به‌كه‌ڵكترین كه‌سه‌كان بۆ سینه‌ما له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌هره‌كان بدۆزرێته‌وه. جه‌لیلی له درێژه‌دا جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دۆزینه‌وه‌ی به‌هرانه كاری یه‌ك خول یا دوو خول له به‌ڕێوه‌چوونی رووداوێكی سینه‌مایی نیه، به‌ڵكو كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانرێت له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی وڵاته‌وه باشترینه‌كان هه‌ڵبژێردرێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه كه له درێژایی هه‌مووی ئه‌م ساڵانه بۆ وێنه هه‌رگیز یه‌ك ئه‌كته‌ر یا ده‌رهێنه‌ری توركه‌مه‌ن یا به‌لوچ كه سامانه‌كانی خۆماڵی و فه‌رهه‌نگی خۆی به خه‌ڵكی بناسێنێت، نه‌مانبووه‌و من ئومێد ده‌خوازم ئه‌م ئه‌ركه گرنگه له رێگای ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانه‌وه كه له سه‌ره‌تای رێگایه، رووبدات. جه‌لیلی له كۆتایی قسه‌كانیدا به ئاماژه‌دان به‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌بێت خه‌بات و ره‌زمی سینه‌ما به مێرمنداڵان و تامه‌زرۆیانی هاتنه ناو ئه‌م پیشه‌یه فێربكرێت، وتی: روانگه‌ی زۆربه‌ی بینه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ستێنی سینه‌ما بۆ ئه‌م هونه‌رو پیشه‌یه، به‌زم و خۆشی ئه‌م پیشه‌یه‌یه، له حاڵێكدا وه‌ها نیه‌و سینه‌ما به‌ته‌واوه‌تی ره‌زم و خه‌باته، خه‌باتێك كه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی شیاو و گونجاو هه‌وڵده‌دات. هه‌ر له‌م رووه‌شه‌وه له كۆڕه‌كانی فێركاریدا وه‌كو ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی ده‌بێت خه‌باتی سینه‌ما فێری مێرمنداڵان بكرێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure