حسێن ئه‌لوادعی قسه‌كردن له باره‌ی كه‌سێتی چۆمسكی-یه‌وه قورسه، چۆن ده‌كرێ له وتارێكی كورتدا باس له رووناكبیرێك بكرێت، كه ده‌بێ سێ ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌یت تا دیدارێكیت به‌ر ده‌كه‌وێ، رووناكبیرێك هێنده به متمانه‌وه قسه ده‌كات، كه هێنده‌ی داوه ده‌زوویه‌كی باریكیش راڕایی‌و دوودڵی له قسه‌كانی‌و زانیارییه‌كانیدا نادۆزیته‌وه‌و له وتارداندا له توانایدا هه‌یه ته‌نها به چه‌ند چركه‌یه‌ك چه‌پڵه‌و ئافه‌رینی گوێ‌گران مسۆگه‌ر بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌كانیشی دووباره بن‌و هه‌مان بیروبۆچوونی ناو كتێب‌و نووسینه‌كانی پێشووی بن. به‌ڵام ئه‌م رووناكبیره كه ناوی چۆمسكییه، چوار رووی هه‌یه، دوو روویان لای عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌ڵام دوو رووی تری هه‌یه، كه عه‌ره‌ب لێی بێئاگایه، چونكه عه‌ره‌ب ته‌نها ئه‌وه له چۆمسكی ده‌بیستێ كه خۆی حه‌ز به بیستنی ده‌كات. كه‌سێتی یه‌كه‌می چۆمسكی ئه‌وه‌یه كه زانای بواری زمانه، كه له مێژووی ئه‌و زانسته‌دا داهێنانی كردووه‌و خاوه‌نی تیۆری خۆیه‌تی، زۆر كه‌سیش هه‌ن تیۆره‌كه‌یان به دڵه. كه‌سێتی دووه‌می ئه‌وه‌یه كه ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆرئاوایه به‌سه‌ر وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا‌و پێشێل كردنی مافی مرۆڤه له‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌م دوو جۆره كه‌سێتییه شاراوه نییه‌و عه‌ره‌بیش پێیان ئاشنایه. به‌ڵام كه‌سێتی سێیه‌می چۆمسكی ئه‌وه‌یه كه وه‌ك كارمه‌ندێك له دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا‌و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا كار ده‌كات، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه به‌رده‌وام ره‌خنه له‌و دوو ده‌زگایه ده‌گرێت. كه‌سێتی چواره‌می كه ده‌رخه‌ری بیری ئاڵۆز‌و دژبه‌یه‌كی چۆمسكی-یه، ئه‌وه‌یه كه چۆمسكی كه‌سێكی ئانارشیسته، واته سه‌ر به قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئانارشیزمه. ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش ئایدیۆلۆژیایه‌كی ئایدیاڵییه‌و باوه‌ڕی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و نه‌مانی هه‌موو جۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به حكومه‌تیشه‌وه‌و داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و سه‌ندیكایانه‌وه خۆی به‌ڕێوه ببات، كه هاووڵاتیان خۆیان دایده‌مه‌زرێنن، هه‌وره‌ها داوا ده‌كات كرێكاران ده‌سه‌ڵاتدار بن به‌سه‌ر كۆمپانیا‌و كارگه‌كانه‌وه‌و ئه‌و دامه‌زراوانه له خواره‌وه به‌ڕێوه بچن. سه‌رده‌می زێڕینی ئانارشیسته‌كان سه‌ده‌ی نۆزده بوو، ئه‌و كاته توانیان ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك‌و پاشا‌و به‌رپرسی گه‌وره له‌ناو ببه‌ن، كه له كۆتاییدا بووه هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ئه‌و ره‌خنه توندانه‌ش كه چۆمسكی له ئه‌مریكا‌و سیستمی سه‌رمایه‌داریی ده‌گرێت، هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆی كه‌سێكی ئانارشیسته. چۆمسكی ره‌خنه له تیۆری پیلانگێڕیی ده‌گرێت، له راستیشدا خۆی به‌ناوبانگترین چاوگی رۆشنبیری ئه‌و تیۆره‌یه. هه‌ر خۆی باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه چینێكی تایبه‌ت فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن‌و ئه‌و چینه‌ش له كه‌مینه‌ی سه‌رمایه‌دار‌و به‌رپرسانی سه‌ربازی‌و به‌رپرسانی پڕوپاگه‌نده پێكهاتوون، ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌لانی دنیا به‌رده‌وام بترسن‌و هه‌ژار بن‌و چه‌واشه بن. به واتایه‌كی تر چۆمسكی رووكه‌شه ئه‌كادیمییه‌كه‌ی تیۆری حكومه‌تی شاراوه‌ی جیهانه، كه حكومه‌ته شاراوه‌یه‌ی یاری به چاره‌نووس‌و ئاوه‌زی گه‌لان ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت له په‌نایه‌كی شاراوه‌دا له واشنتۆنه‌وه، چه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و چینه‌ش كه به نهێنی فه‌رمانڕه‌وایی دنیا ده‌كه‌ن پڕوپاگه‌نده‌یه. چونكه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له دیدی چۆمسكییه‌وه ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ نین، به‌ڵكو ئامرازن به‌ده‌ست به‌رپرسه گه‌وره‌كانه‌وه‌و ئه‌وانیش زانیاری ناڕاستی لێوه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ چه‌واشه كردنی جه‌ماوه‌ر‌و یاری كردن به ئاوه‌زی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌یان نییه. هه‌ر خوێنه‌رێكی ئاسایی ده‌توانێ له‌وه تێ بگات كه چۆمسكی باوه‌ڕی به تیۆرێكی كۆنی راگه‌یاندن هه‌یه، ئه‌ویش گولله‌ی ئه‌فسوناوییه، ئه‌و تیۆره‌ی پێی وایه ئامرازی راگه‌یاندن هه‌ر بابه‌تێك بڵاو بكاته‌وه جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕی پێ ده‌كات، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌ركه‌وت جه‌ماوه‌ر زۆر جار پێچه‌وانه‌ی داواكاریی راگه‌یاندنه‌كان ره‌فتار ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌و تیۆره ره‌ت بكرێته‌وه. چۆمسكی له‌ناو عه‌ره‌بدا جه‌ماوه‌رێكی زۆر فراوانی هه‌یه، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌مپه‌ڕی چه‌په‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی راستڕه‌وو سه‌له‌فی‌و ئیخوانی-ش ده‌گرێته‌وه، بڵێی هۆكاره‌كه‌ی چی بێت؟ له راستیدا عه‌ره‌ب كاتێك نووسینه‌كانی چۆمسكی ده‌خوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نییه شتێكی تازه‌ی لێ ببیستێ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه هه‌مان ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌ی لێ ببیستن كه خۆیان باوه‌ڕیان پێیه‌تی، به تایبه‌تیش باوه‌ڕبوونی كوێرانه‌یان به تیۆری پیلانگێڕیی، ئه‌وان پێیان وایه پیلانگێڕیی جیهانی، حكومه‌ته شاراوه‌كان‌و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كاری بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وان چۆمسكی ده‌خوێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆمسكی ده‌ڵێ: به‌هاری عه‌ره‌بی شكستی هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیلانگێڕیی خۆئاوای له‌پشته‌وه بوو. هه‌موو ئه‌وانه به‌ڕێی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، ئه‌و فه‌یله‌سوفه ئانارشیسته له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانیدا وا له خوێنه‌ر ده‌كات، باوه‌ڕ به‌وه بهێنێت كه تیرۆر پیلانگێڕییه‌و سه‌رمایه‌داری پیلانگێڕییه‌و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژیا پیلانگێڕییه‌و شه‌ڕ دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده سڕكه‌ره‌كان پیلانگێڕییه. به‌م قسانه‌ش چۆمسكی به‌ربه‌ستی خستۆته به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌قڵی عه‌ره‌بی‌و بیانوویه‌كی ته‌ڕ‌و خۆشده‌ستیشی خستۆته به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی شكستی خۆیانی پێدا هه‌ڵواسن‌و سه‌ره‌نجام وا تێبگه‌ن تیرۆر‌و پاشكه‌وته‌یی له شكستی خۆیانه‌وه نییه‌و بیر له په‌ره‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتن تێگه‌یشتن نه‌كه‌نه‌وه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure