به‌شی په‌یوه‌نديیه گشتیيه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكیدا دووپاتیده‌كاته‌وه هیچ بڕیارێكیان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ داخستنی گه‌شته ئاسمانیيه‌كان له رۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی. ڕوونکرده‌وه: سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ٢٠١٨/٩/٣٠ پرسیاری زۆرێک له هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌و ڕۆژه‌دا. به گه‌شتیارانی به‌ڕێز ڕاده‌گه‌یه‌نین که تائێستا هیچ بڕیار له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌دراوه بۆ داخستنی فڕۆکه‌خانه له‌و ڕۆژه‌داو گه‌شته‌کان ئاسایين. خاك - به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیيه‌کان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure