برایان ئه‌كتۆن دامه‌زرێنه‌ری واتس ئه‌پ، كاتێك ساڵی 2014 واتس ئه‌پی به فه‌یسبوك به نرخی 22 ملیار دۆلار فرۆشت، بووه ملیاردێریكی گه‌وره. به‌ڵام وادیاره ئه‌كتۆن ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی به‌دڵ نییه. ئه‌كتۆن ساڵی 2017 واتس ئه‌پی جێهێشت و جان كاوم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دوای ئه‌و هاته جێگه‌ی. هه‌ردوو كاوم و ئه‌كتۆن دژی بڕیاری فه‌یسبوك بوون كه ڕێگه به كۆمپانیاكان دا بانگه‌شه‌كانیان بۆ به‌كارهێنه‌رانی تایبه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نیشان بده‌ن. ئه‌م ناكۆكییه بووه هۆی گرژی له‌نێوان مارك زاگربێرك و شێریل سه‌ند بێرگ. ئه‌كتۆن ده‌ڵێت: من پرایڤسی به‌كارهێنه‌ره‌كانم به قازانجێكی گه‌وره فرۆشت، من بڕیارێكم دا‌و سازانێكم كرد‌و هه‌ر ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌ژیم. ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌كتۆن له‌كاتێكدایه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دامه‌زرێنه‌رانی ئینستاگرام واته كێڤین سیسترۆم و مایك كره‌یگر، هاتنه‌ده‌ر. ده‌شوترێت كه هاتنه‌ده‌ره‌كه‌یان په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه‌یان له‌گه‌ڵ زاكربێرگ. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure