29/9/2018 09:47 AM

به‌یانیان هێلكه‌یه‌ك بخۆ و خۆت له‌ جه‌ڵته‌ی مێشك ڕزگاربكه‌

خواردنی هێلكه‌یه‌ك له‌ ڕۆژدا له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی دڵدا بتانپارێزێت.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ له‌ جورناڵی Heartدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، توێژه‌ران زانییان كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه‌ هێلكه‌یه‌ك ده‌خۆن 18% ئه‌گه‌ری كه‌متره‌ توشی نه‌خۆشی دڵ ببن، هه‌روه‌ها 28% ئه‌گه‌ری كه‌متره‌ كه‌ توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببن له‌چاو ئه‌وانه‌ی هێلكه‌ ناخۆن.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا 400000 كه‌س له‌ ته‌مه‌نی 30 تا 79 ساڵ له‌ 10 ڕووپێودا له‌ چین له‌به‌رچاو گیراون. توێژه‌ران ئامانجیان ئه‌وه‌ بوو كاریگه‌ری هێلكه‌ كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كاندا ئاماژه‌ی پێده‌كرێت بزانن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی هێلكه‌یان ده‌خوارد زۆر كه‌متر توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك ببوون.

خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved