قه‌بزی بریتییه له گۆڕانكاری له شێوازی پیساییكردنی كه‌سێك، واته ژماره‌ی پیساییكردنه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه، یان پیساییه‌كه‌ی زۆر ڕه‌ق ده‌بێت یاخود زۆر به ناڕه‌حه‌تی پیسایی ده‌كات. قه‌بزی حاڵه‌تێكی زۆر باوه‌و نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری خه‌ڵكی توشی ئه‌بن، زیاتریش له منداڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچوو هه‌یه. هۆكارو چارسه‌ری قه‌بزی چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.داهات حه‌وێزی پسپۆڕی نه‌خۆشییه هه‌ناویه‌كان وتی: به شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌بزی چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه وه‌كو: 1- نه‌خواردنی ئاو و شله‌مه‌نی زۆر‌و نه‌خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و خواردنه ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕیشاڵه‌كان. 2- نه‌جوڵانه‌وه‌و وه‌رزشنه‌كردن. 3- نه‌چونه wcله‌كاتی گونجاو بۆ نموونه كاتی چون بۆ گه‌شت و سه‌یران. 4- نه‌خۆشیه ئه‌ندامیه‌كانی وه‌كو ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌كان و پێكانی دڕكه‌په‌تك و نه‌خۆشی قۆلۆن و گیرانی ڕیخۆڵه‌و نه‌خۆشی لاوازی ڕژێنی ده‌ره‌قی و له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالسیۆم له خوێندا له‌وانه‌یه ببنه هۆی قه‌بزی. 5- شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و رێكه‌و پرۆستات له‌وانه‌یه ببنه هۆی قه‌بزی. 6- قه‌بزی له‌وانه‌یه به‌هۆی كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌ندێك ده‌رمان دروستبێت وه‌كو ده‌رمانه ئازارشكێنه‌كانی نموونه‌ی مۆرفین و دژه‌خه‌مۆكیه‌كان و ئه‌نتائه‌سیدو حه‌بی ئاسن. 7- له كه‌سانی به‌ساڵاچوو حاڵه‌تی قه‌بزی زۆره، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمانی هه‌مه‌جۆر كه زۆریان كاریگه‌ری لاوه‌كی قه‌بزیان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی لاوازبوونی هێزی ماسولكه‌كانی كۆم ناتوانن به‌ته‌واوه‌تی ڕیخۆڵه‌كانیان خاڵی بكه‌نه‌وه، جیاله‌وه‌ش كه‌سانی به‌ساڵاچوو رۆیشتن و جووڵانه‌وه‌یان كه‌مه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ره بۆ حاڵه‌ته‌كه. 8- كاتێك كه‌سێك توشی قه‌بزی ئه‌بێت جگه‌له‌وه‌ی كه‌متر ئه‌چێت بۆ wc و بڕی پیسایی كردنه‌كه‌ی كه‌متر ئه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ندێك ناڕه‌حه‌تی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، وه‌كو ئازاری كۆم و زه‌ختكردن و ئاوسان و ئازاری سك و كه‌می ئیشتیهای خواردن و بێتاقه‌تی و هێڵنج و ڕشانه‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌بزیه‌كه زۆر بخایه‌نێت هه‌ندێك ماكی ته‌ندروستی له‌وانه‌یه دروستبێت وه‌كو مایه‌سیری و ف‌ت‌ق و قڵیشی كۆم و خزانی كۆم و خزانی منداڵدان. چاره‌سه‌ر: * زۆرجار هیچ پشكنینێكی تایبه‌ت پێویست ناكات ئه‌نجامبدرێت بۆ حاڵه‌تی قه‌بزی، به‌ڵام هه‌ندێكجار پزیشكی پسپۆڕ بڕیاری ئه‌نجامدانی پشكنینه گشتییه‌كانی خوێن و ئه‌شیعه‌ی ئاسایی سك و سۆناری ناو سك ئه‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌بزیه‌كه. * ئه‌نجامدانی وه‌رزش و جوڵانه‌وه‌ی به‌رده‌وام. * په‌یڕه‌وكردنی چوونه wc ڕێك‌وپێك و بێ دواكه‌وتن. * خواردنی ئاو و شله‌مه‌نی زۆر‌و سه‌وزه‌و میوه‌ی وه‌كو خه‌یارو كاهوو و سڵق و نه‌عناو سێ‌و و هه‌رمێ و قۆخ به توێكڵه‌وه. * پێدانی ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری قه‌بزی، واته ده‌رمانی ڕه‌وانی، دوو جۆریان هه‌یه، ئه‌وانیش: - گروپێك له‌و ده‌رمانانه به میكانیزمی پاڵپێوه‌نانی شله‌یه‌كی زیاتر بۆ ناو ڕێخۆڵه‌كان و نه‌رمكردنه‌وه‌ی پیساییه‌كه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزیه‌كه ئه‌ده‌ن، نمونه‌ی ئه‌م گروپه شروبی لاكتیولۆزه. - گروپی دووه‌می ده‌رمانی ڕه‌وانی ئه‌م ده‌رمانانه‌ن كه هانی گرژبوونی دیواری ڕیخۆڵه‌كان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پاڵ به پیساییه‌كه بنێن بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی له له‌ش. ده‌رمانی بیساكۆدیل كه له شێوه‌ی حه‌ب و شاف هه‌یه ئه‌مكاره ئه‌كات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure