پاشماوه‌ی ڤایرۆسێكی دێرین له جینه‌كانماندا له‌وانه‌یه رۆڵی هه‌بێت له خوگرتوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان. هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، باوباپیرانمان ریترۆڤایرۆس له جه‌سته‌یاندا هه‌بوو. ئێستا تویژه‌ران پێیانوایه كه جێشوێنی ئه‌و ڤایرۆسه له‌وكاته‌وه له جینه‌كانی ئێمه‌دا هه‌یه‌و له خوگرتندا به مادده هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ری هه‌یه. پاشماوه‌ی جینیتیكی ریترۆڤایرۆس كه به HK2 ده‌ناسرێت به به‌ربڵاوی له كه‌سانی خوگرتوو به مادده هۆشبه‌ره‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌و ڕێژه‌ی له كه‌سانێكدا كه خوگرتوو نین كه‌متره. ئه‌م پاشماوه له‌وانه‌یه جینه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی بخاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه كه له‌ئه‌نجامدا له‌وانه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ بخاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه. HK2 جۆرێك ڤایرۆسن كه كۆده جینیكییه‌كه‌یان له‌ناو دی.ئێن.ئه‌ی خانه‌خوێكانیان ده‌چێنن. وا ده‌زانرێت كه 5 یا 8 له سه‌دی جینۆمی مرۆڤ به پاشماوه‌ی ریترۆڤایرۆسه دێرینه‌كان پڕكرابێته‌وه‌و له سه‌رده‌مانی زووه‌وه هاتوونه‌ته ناو جینه‌كانی ئێمه. له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه زیادكردنی HK2 به جینه‌كانمان ده‌بێته هۆی گۆڕان له شێوازی زانیاری پاشه‌كه‌وتكراو له دی.ئێن.ئه‌ی كه بۆ دروستكردنی پرۆتینه‌كان به‌كاردێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure