عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی پالاسكی له وڵاتی چیك ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی ته‌رخانكرد، دواتریش پرۆفیسۆرانی زانكۆی ناوبراو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ پێشكه‌شكاران، له ئه‌نجامدا (3) كاندیدی هه‌رێمی كوردستان له‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوون و توانیان كۆرسی خوێندن له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پالاسكی بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) به‌ده‌ستبهێنن. عه‌باس ئه‌كره‌م رایگه‌یاند: له ئیستادا رێكار‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سه‌فه‌ركردن و ده‌ستپێكردنی خوێندنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێكده‌خرێت و له‌هه‌مانكاتیشدا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا كرێی خویندنی ساڵی یه‌كه‌می هه‌رسێ كاندید له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابینبكرێـت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵانی ئاینده‌ش بتوانین پشتیوانی دارایی بۆ ئه‌م كاندیدانه به‌رده‌وامی پێبده‌ین. خاك - وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure