فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" یه‌كێكه له فیلمه هه‌ره دره‌وشاوه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و خه‌ڵاتی په‌پوله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی 15ـه‌مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ستهێناوه. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، هه‌موو ساڵێك فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ده‌بێته بیانویه‌ك بۆ باسكردنی دووپاته‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌بیركراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی بره‌وپه‌یداكردنی سینه‌مای منداڵ بین. له پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ 30 خولی رابردووی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ده‌پرژێینه سه‌ر خولی پازده‌هه‌می ئه‌م فێستیڤاڵه كه له رۆژانی 23 تا 29ی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی 1379ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 2000ی زایینی له شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو. له‌م فێستیڤاڵه‌دا فیلمه‌كانی كورت، نیوه‌درێژو درێژی ئێرانی له‌ته‌نیشت به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌كان له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێكه‌وه ركابه‌ریان كرد. له‌نێو فیلمه ئێرانییه‌كانی ئه‌م خوله‌دا ده‌كرێت به فیلمه‌كانی "زمانی برای مستی اسبها" واته "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان: A Time for Drunken Horses به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی"، "ورده په‌ڕیوه‌كانی ئاشتی" به‌رهه‌می "عه‌لی شاه حاته‌می"، "یه‌كێك بوو، یه‌كێك نه‌بوو" له ده‌رهێنانی "ئیره‌ج ته‌هماسب" و فیلمی نیوه‌درێژی "دایك" له ده‌رهێنانی "له‌یلا میرهادی" ئاماژه بدرێت كه چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی به‌رده‌نگی فێستیڤاڵه‌كه‌یان بۆ لای خۆیان ڕاكێشاو هێنایه به‌رده‌م په‌رده‌ی زێوینی هۆڵی سینه‌ماكان. فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" چیرۆكی كوڕێكی مێرمنداڵ به ناوی "ئه‌یوب" كه له ئاواییه‌كی كوردنشین له‌سه‌ر سنوری ئێران و عێراق ده‌ژی و له دوای مه‌رگی باوكی ئه‌ركی پێڕاگه‌یشتن و دابینكردنی بژیوی ژیانی سێ خوشك و برایه‌كی نه‌خۆشی "مادی" له‌ئه‌ستۆیدایه. پزیشكی مادی پێیده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كرێت، ده‌مرێت و له ئه‌گه‌ری نه‌شته‌رگه‌ریشدا ته‌نیا حه‌وت یا هه‌شت مانگ ده‌ژی. ئه‌یوب باسه‌كه بۆ "رۆژین" خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌و خۆشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاتر ده‌چێت بۆ لای قاچاخچی ناسراوی گونده‌كه بۆ كاركردن. ئه‌یوب كاتی به‌یانیان له سنووری عێراقه‌وه باری قاچاخ به هێستر دێنێت، به‌ڵام پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆی به‌رناكه‌وێت. هه‌ر له‌مكاته‌دا بۆ رۆژین خوازبێنیكار هاتووه‌و ئه‌و بۆ دابینكردنی تێچووی نه‌شته‌رگه‌ری مادی وڵامی ئه‌رێنی ده‌داته‌وه، له‌حاڵێكدا كه بنه‌ماڵه‌ی زاوا له دوای سه‌رگرتنی هاوسه‌رگیری له وه‌رگرتنی مادی خۆده‌بوێرن و هێسترێك وه‌كو شیربایی به ئه‌یوب ده‌ده‌ن. "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له‌و ده‌سته فیلمانه‌یه كه وردبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی هه‌ژار داناوه‌و له‌وه وه‌كو ئامرازێكی دراماتیك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. له‌م نێوه‌نده‌دا، وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ش له كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد‌و به‌فراویدا، كاریگه‌ری دانانی فیلمه‌كه‌ی دوو هێنده كردووه‌و هه‌تا قوڵایی ناخی بینه‌ر ده‌چێته ژوورێ. له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه، ئه‌م فیلمه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی فیلمه‌كانی هاوشێوه‌ی، چیرۆكێكی پڕ‌و لێوڕێژی به چه‌ندین خاڵی پۆزه‌تیڤی دره‌وشاوه هه‌یه كه بینه‌ری فیلمه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌یوب، مادی و خوشكه‌كه‌یان هاوڕی ده‌كات. ئه‌یوب ئه‌حمه‌دی له رۆڵی ئه‌یوب و رۆژین یونسی له رۆڵی رۆژین به‌رگه‌كانی براوه‌ی دیكه‌ی فیلمه‌كه‌ن له روبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ بینه‌ران كه تاكه ساته‌كانی سه‌رسوڕهێنه‌ر له ده‌ورگێڕانه‌كانی ئه‌واندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ش كه‌وته‌به‌ر سه‌رنجی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵه‌كه‌و خه‌ڵاتی گرنگی په‌پوله‌ی زێڕینی باشترین فیلم پێشكه‌شی "به‌همه‌ن قوبادی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه سه‌ركه‌وتووه كرد. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure