توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا دوو ڤایرۆسی باو به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌به‌ستێته‌وه. به‌پێی دراوه (داتا) له سێ بانكی مێشك، توێژه‌ران زانیان كه مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان هه‌یه، ئاستی دوو ڤایرۆسی هێرپس ڤایرۆسی 6A و 7 تێیاندا زیاتر له دوو به‌رامبه‌ری مێشكی كه‌سانێكه كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان نییه. ده‌ركه‌وت كه جینه‌كانی ڤایرۆسكه له‌گه‌ڵ دی.ئێن.ئه‌ی مرۆڤ كارلێك ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه مه‌ترسی زه‌هایمه‌ر بخه‌نه ژێر كاریگه‌رییه‌وه. توشبوون به‌م ڤایرۆسانه زۆرباوه، له‌وانه‌یه زیاتر له 90%ی خه‌ڵكی له منداڵی‌دا به‌ر ئه‌م ڤایرۆسانه بكه‌ون. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه توشبوونێكی مامناوه‌ندی به‌م ڤایرۆسانه دروستده‌كات تا و له‌رزه. توێژه‌ران ده‌ڵین كه دۆزینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه ناسه‌لمێنن ئه‌م ڤایرۆسانه هۆكاری زه‌هایمه‌ر بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بسه‌لمێت له داهاتوودا ده‌توانێت له هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا زۆر یارمه‌تیده‌ر بێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure