چه‌ند زانایه‌كی به‌ریتانی له زانكۆی سالفۆرد له مانچسته‌ر، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه (گوێچكه ماسی یان مه‌حار) ده‌توانێت چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ر بكات. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وجۆره شه‌كرانه‌ی له‌و مادده لینجه‌دا بوونی هه‌یه، ده‌توانرێت جۆره ده‌رمانێكی لێ دروستبكرێت، كه ده‌توانین به‌راوردی بكه‌ین به ده‌رمانه كیمیاییه‌كانی كه شێرپه‌نجه‌ی خوێن و مه‌مك و سیه‌كان و قۆڵۆن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه له گوێچكه‌ماسی دروستده‌كرێن تایبه‌تمه‌نده به‌وه‌ی كاریگه‌ری لاوه‌كی زۆر كه‌متره له ده‌رمانی كیمیایی. ئه‌وجۆره ده‌رمانه به‌ڕێژه‌ی یه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵانه به‌كاردێت كه توشی ئه‌وجۆره شێرپه‌نجانه بوون، چونكه چاره‌سه‌ری كیمیایی كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌و گه‌شه‌ی له‌شیان هه‌یه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure