1/10/2018 09:04 AM

فیلمە سینەماییەکانی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران

فیلمە سینەماییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیهان" واتە بەرهەمە نێونەوتەوەیی و نەتەوەییەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دیاریکران.

ناوی 16 فیلمی بڵندی سینەمایی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیهان" واتە بەرهەمە نێونەوتەوەیی و نەتەوەییەکان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاریکران، کە بریتین لە: فیلمی
سینەمایی "سە رخ" واتە "سێ سیما" Three Faces لە دەرهێنانی "جەعفەر پەناهی" Jafar Panahi لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی "بدون تاریخ، بدون امزا" واتە "بێ مێژوو، بێ واژۆ" No Date، No Sign لە دەرهێنانی "وەحید جەلیلوەند" Vahid Jalilvand لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی "گوڵ نسا" GOLNESA لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" Sattar Chamani Gol لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی "ئەوپەڕیی هەورەکان" Beyond The Clouds لە دەرهێنانی "مەجید مەجیدی" Majid Majidi لە وڵاتی هیندستان، فیلمی سینەمایی "دزەکانی دووکان" Shoplifters لە دەرهێنانی "هیرۆکازۆ کورئیدا" Hirokazu Kore-eda لە وڵاتی ژاپۆن، فیلمی سینەمایی "داری هەرمییە وەحشییەکە" The Wild Pear Tree لە دەرهێنانی "نووری بیلگە جەیلان" Nuri Bilge Ceylan لە وڵاتی تورکیا، فیلمی سینەمایی "ماگ" MUG لە دەرهێنانی "ماڵگورزاتا سزوموسکا" Małgorzata Szumowska لە وڵاتی پۆڵەندا، فیلمی سینەمایی "خراپی پوکی تۆکیۆ" BAD POETRY TOKYO لە دەرهێنانی "ئانشول چۆهان" Anshul Chauhan لە وڵاتی ژاپۆن، فیلمی سینەمایی "سێ چوارەم" ¾ لە دەرهێنانی "ایلیان موتیف" Ilian Metev لە وڵاتی هەنگاریا، فیلمی سینەمایی "وەرگێڕ" THE INTERPRETER لە دەرهێنانی "ماڕتین شۆلیک" Martin Šulík بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئسلۆڤاکیا، کۆماری چێک و ئوستوڕاڵیا، فیلمی سینەمایی "هەتاو" THE SOWER لە دەرهێنانی "مارینە فرانسیس" Marine Francen لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی "ژیانی بێوێنەی نەدا کدیک" The Chaotic Life of Nada Kadic لە دەرهێنانی "مارتا هرنایز پیدال" Marta Hernaiz Pidal لە وڵاتی ئەڵمانیا،  فیلمی سینەمایی "شیری بەبر" TIGER MILK لە دەرهێنانی "ئۆتە ویلەند" Ute Wieland لە وڵاتی ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی "یەکیک لەم ڕۆژانە" ONE OF THESE DAYS لە دەرهێنانی "نەدیم تابێت" Nadim Tabet لە وڵاتی لوبنان، فیلمی سینەمایی "14 تێرمە" 14 July لە دەرهێنانی "هاشم ئایدەمیر" Hashim Aydemir لە وڵاتی تورکیا و هەروەها فیلمی سینەمایی "کچانی هەتاو" Girls of the Sun لە دەرهێنانی "ئێڤا هۆسۆن" Eva Husson لە وڵاتی فەڕەنسا.

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای سنەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، "مەلا بەختیار" سەرۆکی بەشی پشتیوانی ئەم فێستیڤاڵەو لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری هونەری و "لینا ڕەزا" بەڕێوەبەری بەرنامەدانانی فێستیڤاڵ و هەروەها بە یارمەنی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و دایرەی گشتی رۆشنبیری و لاوانی پاریزگای سلێمانی و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەوانە: بەرهەمی ساڵەکانی 2017 و 2018 لە دوو بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" (نێودەوڵەتی) لەوانە: بەرهەمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی و بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لەوانە: بەرهەمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی و هەروەها کردنەوەی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕو کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی 10 تا 16ی ئۆکتۆبەری 2018 لە 5 هۆڵی "سیتی سینەما"، سینەما "سالم" و تەلاری "هونەر" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە 14 خەڵات، لەوانە: لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە بڵیندەکانی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین سیناریۆ، باشترین بەڕێوەبەری وێنەگرتن، باشترین مونتاژو خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە هەڵبژێردراوان پێشکەش دەکرێت و لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی"یشدا خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە براوەکان دەبەخشرێت. لەلایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم"یش خەڵاتێک بە باشترین سیناریۆ پێشکەش دەکرێت و بە بەرهەمهێنانی ئەم کۆمپانیا سینەماییە، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی داهاتوودا دەکرێتە فیلم و هەروەها 4 خەڵاتی تایبەت لەلایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە 4 کەسایەتی ناودار پێشکەش دەکرێت.

هەر لەم خولەی فێستیڤاڵیشدا، خەڵاتی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "تەها کەریمی" بکە لە مانگی خەرمانانی ساڵی 2013 لە شاری سلێمانی بەهۆی ڕووداوی ترۆمبێلەوە کۆچی دوایی کرد، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە فیلمسازێک پێشکەش دەکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر: http://www.slemanifest.com/world-cinema/

خاك - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved