1/10/2018 09:22 AM

كاریگه‌رییه‌ ده‌روونیه‌كانی وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی

وه‌رزشی ئه‌یرۆبیك په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی، به‌ڵام ڕاهێنانی خۆڕاگرانه‌ (resistance training)  وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و ڕاهێنانه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڕێككردنی كێشی جه‌سته‌ش هه‌مان كاریگه‌رییان هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ مانگی جون له‌ JAMA Psychiatry بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاكامی وه‌رزشی خۆڕاگرانه‌ له‌سه‌ر خه‌مۆكی بۆ 1877 كه‌س ده‌خاته‌ڕوو.

توێژه‌ران زانیان ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نیشانه‌كانی بێتاقه‌تی، حه‌زنه‌كردن به‌ چالاكی، و هه‌ستی بێنرخیكردنیان له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌رزش ناكه‌ن، دابه‌زیوه‌.

زۆرترین كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ كه‌ خه‌مۆكییه‌كی مامناوه‌ندیان هه‌بووه‌. دۆخی ته‌ندروستی، ماوه‌ی وه‌رزشه‌كه‌و باشبوونی توانایی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌ ڕزگاربوون له‌ نیشانه‌كانی خه‌مۆكی.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانی جه‌سته‌یی ئه‌مجۆره‌ وه‌رزشانه‌مان له‌به‌رچاو بێت، ئه‌نجامدانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌.

خاك – كاروان محەمەد




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved