زانایانی په‌یمانگای لۆره‌نسی كه‌نه‌دی رایانگه‌یاند، سندی میوه‌یه‌كی زۆر به‌سووده به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته بكوژ له‌كاتی خواردنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌رماندا، چونكه وا له ده‌رمانه‌كه ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش له‌ڕێژه‌ی پێویست زیاتر بێت. له‌وانه‌ش ده‌رمانه‌كانی، فشاری خوێن، شێرپه‌نجه، ده‌رمانی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا، هه‌روه‌ها ده‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به به‌رگری له‌ش له‌پاش چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌م میوه‌یه واده‌كات ده‌رمانه‌كه هه‌رس نه‌بێت و له گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه‌و به‌مه‌ش رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له خوێندا خه‌ستده‌بێته‌وه، بۆیه كاریگه‌ری ده هێنده زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش كاریگه‌ری لاوه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌ڕێژه‌یه‌ك ده‌گاته وه‌ستانی گورچیله‌و وه‌ستانی هه‌ناسه‌و مردنی كتوپڕ. سندی خۆی میوه‌یه‌كی زۆر به‌سوودو زانایانی زانكۆی هارڤارد پێشتر رایانگه‌یاندووه كه زۆر كاریگه‌ره بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری سی و هه‌روه‌ها جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وی. خاك - ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure