به‌ره‌ی داهاتووی ته‌كنۆلۆژیای بێته‌ل كه به 5G ناسراوه، به‌ڕێوه‌یه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه ژیانمان ئاڵوگۆڕ بكات. ڤێریزۆن ده‌ڵێت كه یه‌كه‌م كۆمپانیا ده‌بێت كه 5G ده‌خاته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه له‌سه‌ر زۆر بواری تری وه‌ك ئۆتۆمبێله خۆئاژۆكان، ڕاستی زیادكراو (Augmented reality) و پزیشكی له‌ڕێگه‌ی دووه‌ره‌وه وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری له‌ڕێگه‌ی دووره‌وه بخاته‌ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه. 5G به‌ره‌ی پێنجه‌می ته‌كنۆلۆژیای خانه‌ییه كه خێرایی، گشتگیری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش باشتر ده‌كات. خێراییه‌كی 10 تا 100 به‌رامبه‌ری ئینته‌رنێتی ئێستا ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له ئینته‌رنێتی ڕێسه‌ی ڕووناكی (fiber-optic) خێراتر ده‌بێت. دواكه‌وتنی كه‌م، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه ده‌بێت. بۆ وێنه كاتێك له‌سه‌ر به‌سته‌رێك یان ڤیدیۆیه‌ك كرته ده‌كه‌ن تا كاتێك ڤیدیۆكه بڵاوده‌بێته كاتێكی پێده‌چێت، 5G ئه‌مكاته زۆر كه‌مده‌كاته‌وه. له ئینته‌رنێتی ئێستادا ئه‌وكاته 20 میلی چركه‌یه به‌ڵام 5G ده‌یه‌وێت ئه‌وكاته دابه‌زێنێت بۆ 1 میلی چركه. ئه‌مه بۆ یاری ڤیدیۆیی و ڕاستی مه‌جازی یان نه‌شته‌رگه‌ری زۆر به‌كه‌ڵك ده‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure