مۆدێله‌كانی E53 مه‌كینه‌ی 3 لیتری توربۆ 16 به‌كارده‌هێنێت كه 429 ئه‌سپه‌هێزو 384 پۆند-پێ هێزی زه‌بری هه‌یه. ئه‌م مه‌كینه‌یه سیستمی هایبردی به‌هێزكه‌ری مێرسدس EQ به‌كارده‌هێنێت كه 21 ئه‌سپه‌هێزو 184 پۆند-پێ هێزی زیاده به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه E53 له 3.4 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 60 میل له كاتژمێرێكدا. له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا چه‌ندین ته‌كنۆلۆژی جێگیركراون بۆ وێنه‌ی شاشه‌یه‌كی 12.3 ئینچی هه‌یه. E53 سیستمی مێرسێدێسی COMMANDی هه‌یه، كه 13 بڵیندگۆی هه‌یه. جگه‌له‌مانه سیستمی ڕێدۆزینه‌وه، بلوتوس و هه‌ردووكی ئه‌پڵ كار پله‌ی و ئه‌ندرۆید ئۆتۆی هه‌یه. دووگمه‌یه‌ك له‌سه‌ر سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه كه بۆ كۆنترۆڵی پیشانده‌ره دیجیتاڵه‌كان به‌كاردێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستبكات ده‌ست له‌سه‌ر سوكانه‌كه هه‌ڵگیرێت ده‌كرێت كۆنترۆڵیان بكه‌یت. بره‌یكی فریاكه‌وتن و هه‌روه‌ها چاودێری خاڵی نادیار وه‌ك دوو تایبه‌تمه‌ندی بۆ ئه‌منیه‌ت و پاراستن دابینكراون. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆنترۆڵی خێرایی گونجاو، یاریده‌ده‌ری خاڵی نادیاری چالاك، ده‌رچوون له هێڵ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری ڕاگرتن له‌سه‌ر هێڵ، ئاگاداركردنه‌وه له ئۆتۆمبیله‌كانی دواوه، پیشانده‌ری وریاكه‌ره‌وه، كامێرای 360 پله وه‌ك بژارده زیاد ده‌كرێن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure