زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن له خواردنی چه‌ند جۆره خواردنێك پێكه‌وه، واده‌كات سووده خۆراكییه‌كانی له‌ده‌ستبدات. بۆ نموونه خواردنی گۆشت و په‌نیر پێكه‌وه كێشه له كرداری هه‌رسدا دروستده‌كات، چونكه هه‌رسكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه پێویستی به ئه‌نزیمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات خواردنه‌كه بگۆڕێت بێ ئه‌وه‌ی له‌و مادده‌ی هه‌رس بكات، وه‌ك چۆن نابێت ماسی و هێلكه پێكه‌وه بخورێت. هه‌روه‌ها خواردنی هه‌ویره‌مه‌نی له‌گه‌ڵ چادا كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه چا مادده‌یه‌كی تێدایه رێگری له هه‌رسكردنی هه‌ویره‌مه‌نی ده‌كات، بۆیه باشتره كاری هه‌ویركاری له‌گه‌ڵ قاوه‌دا بخورێت. شاره‌زه‌یانی بواری خۆراك هۆشداری ده‌ده‌ن له تێكه‌ڵكردنی كێوی له‌گه‌ڵ ماستدا، له‌وانه‌یه وا هه‌ستبكه‌یت تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دووانه شتێكی ته‌ندروسته، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زیانی بۆ له‌ش هه‌یه، چونكه كێوی ئه‌نزیمێكی تێدایه پڕۆتینی ناو شیر شیده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه له كرداری هه‌رسدا دروستده‌كات. هه‌روه‌ها خواردنی شیرینی له‌گه‌ڵ مادده كهولیه‌كان به‌تایبه‌ت شه‌راب، زیانێكی زۆر به په‌نكریاس ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه راسته‌وخۆ رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا زۆر به‌رزده‌كاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure