1/10/2018 10:01 AM

میلان بەبردنەوەیەكی گەورە گەرایەوە

لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی سێریا ئەی ئیتاڵی دوای چەند ئەنجامی خراپ دواجار یانەی ئەیسی میلان گەرایەوە بۆ بردەوە .


یارییەكەی میلان بەرامبەر یانەی ساسۆلۆ بوو لە دەرەوەی یاریگای خۆیی .


یانەی میلان توانی بە چوارگۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی خۆی یارییەكە كۆتایی پێ بهێنێت كاتێك یاریزانان سۆسۆ دوو گۆڵ و ساموا گۆڵێك و كۆتا گۆڵیش كیسی تۆماری كرد.


بەو بردنەوەیەش یانەی میلان خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 9 خاڵ و ئێستا پلەی دەیەمی لە ریزبەندی گرتووە .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved