قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه‌سانێكی زۆر ڕۆژانه ده‌یخۆنه‌وه و به ڕێژه‌یه‌ك هه‌ندێك كه‌سێك ئالووده بووه له‌سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری هه‌یه به‌ڵام زیانیش به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. پزیشكانی پسپۆر باس له‌كاریگه‌رییه‌كانی قاوه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تووشبووانی شه‌كره و ده‌ڵێن قاوه خوێن خه‌ست ده‌كاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕه‌ق بوونی خوێنبه‌ره‌كان و تووشبوون به جه‌ڵته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاوه مادده‌ی فینۆلی تێدایه و كاریگه‌ری دژه ئۆكسانی هه‌یه، ئه‌م ئۆكسانه‌ش واده‌كات شه‌كره‌ی كه‌سه‌كه به‌رز بێته‌وه خانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كه‌سه وێران بێت، له‌م كاته‌شدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر تۆڕی چاو، موولووله‌كانی خوێن، گورچیله‌كان و مێشك و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر. چه‌ندێك ده‌بێت قاوه بخورێته‌وه له ڕۆژێكدا؟ نابێت ڕۆژانه له ٣ فنجانی بچووك قاوه زیاتر بخورێته‌وه، چونكه له‌و ڕێژه‌یه زیاتر ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلسترۆڵ و چه‌ورییه سیانییه‌كان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره بۆ نه‌خۆشه‌كانی شه‌كره.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure