2/10/2018 08:54 AM

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جه‌رجیر بۆ قژ

جه‌رجیر به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ سوودێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی قژ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كۆمه‌ڵێك مادده‌ی پێویست بۆ هێشتنه‌وه‌ی جوانی و ته‌ندروستی قژ.

زه‌یتی جه‌رجیر رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌وه‌ستێنێت له‌رێگه‌ی شێداركردنی پێستی سه‌رو چالاككردنی سوڕی خوێن.

زه‌یتی جه‌رجیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زینك و كالسیۆم، كه‌ ته‌ندروستی قژ ده‌پارێزێت و شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی پێده‌دات.

زه‌یتی جه‌رجیر رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین A  تێدایه‌ یارمه‌تی گه‌شه‌و پڕبوونی قژده‌دات.

زه‌یتی جه‌رجیر رێژه‌یه‌ك له‌ كبریتی تێدایه‌ رێگری ده‌كات له‌ كرێش و به‌كتریای قژ له‌ناوده‌بات.


خاك -  سیدتی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved