به‌رنامه‌ی خۆراكی گیا-ته‌وه‌ر له‌سه‌ر شێوازێكی خواردن جه‌ختده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی تێیدا پشت به گیاكان ده‌به‌سترێت. له‌م به‌رنامه خۆراكییه‌دا جگه له میوه‌كان و سه‌وزه‌كان، دانه‌وێڵه‌كان، پاقله، ڕۆنه‌كان، كاكڵه، له به‌رنامه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه گیاخۆر بین یان به‌رهه‌می ئاژه‌ڵه‌كان نه‌خۆین، به‌ڵكو زیاتر به‌و واتایه به‌رنامه خۆراكییه‌كه زۆرتر له گیاكان پێكبێت. به‌رنامه‌ی خۆراكی مه‌دیترانه‌یی نموویه‌كی به‌رنامه‌ی گیا-ته‌وه‌ره كه له‌و به‌رنامه‌دا هه‌رچه‌ند گیاكان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كین به‌ڵام خواردنی وه‌ك ماسی، په‌له‌وه‌ر، هێلكه‌و په‌نیرو ماست بۆ چه‌ندجارێك له هه‌فته‌داو شیرینی و گۆشته‌كانیش به ده‌گمه‌ن بوونیان هه‌یه. توێژینه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌م به‌رنامه خۆراكییه بۆ زۆر نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، كۆنیشانه‌ی میتابۆلیك، شه‌كره، شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، مه‌مك، پرۆستات و خه‌مۆكی به‌كه‌ڵكه‌و توانای باشتری مێشك و جه‌سته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی گیاخۆریش بۆ نه‌خۆشی دڵ، په‌ستانی به‌رزی خوێن، شه‌كره‌و ته‌مه‌ندرێژی به‌كه‌ڵكه. به‌رنامه‌ی خۆراكی گیا-ته‌وه‌ر هه‌موو جۆره پێویسته‌كانی پڕۆتین، چه‌وری، كاربۆهایدره‌یت، ڤیتامین و مادده كانزاییه‌كانی تێدایه. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure