هه‌رچه‌ند كامێرای ئه‌م دوو مۆدێله هه‌ردووكیان 12 مێگاپیكسێلن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر جیاوازییان هه‌یه. وێنه‌ی پۆرتریت: ئایفۆن XS بژارده‌ی زیاتری هه‌ن هه‌ردوو كامێراكه دۆخی پۆرتره‌یتیان هه‌یه به‌ڵام له ئایفۆن XSدا ده‌توانن ڕێژه‌ی بلور ده‌ستكاری بكه‌ن. واتا هه‌رچی ژماره‌ی f-number زیاتر بێت باكگراوندی وێنه‌كه زیاتر بلور ده‌بێت. ڕێكخستنی زیاتر بۆ HDR هه‌روه‌ها له ئایفۆن XS دا ڕێكخستنێك به‌ناوی Smart HDR زیادكراوه كه ده‌كرێت ورده‌كارییه‌كی تایبه‌ت له وێنه‌كه‌دا هایلایت بكه‌یت. كاتێك كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌كتیڤ بێت جیاوازییه‌كی زۆر دروستده‌كات، هه‌ڵبه‌ت خۆی به‌شێوه‌ی پێشگریمانه ئه‌كتیڤه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له وێنه‌ی پۆرتره‌یتدا ڕوخساری كه‌سه‌كان زۆر باشتر پیشانده‌دات. هه‌روه‌ها بۆ وێنه‌گری له‌به‌ر ڕووناكی زۆر‌و تیشكی خۆریشدا ڕێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی وێنه‌كه تێكبچێت. وێنه‌گری له ڕووناكی كه‌مدا به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه قه‌باره‌ی پیكسێله‌كان له ئایفۆن XS دا زیاتره، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له ڕووناكی كه‌مدا وێنه‌كان جوانتر بن، چونكه پیكسێلی گه‌وره‌تر واتای ئه‌وه‌یه كه ڕووناكی زیاتر كۆده‌كرێته‌وه. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure