له ژوورێكی گه‌وره، له ناوه‌ندی فه‌زایی كه‌نه‌دی له فلۆریدا، ئه‌ندازیارانی ناسا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی ئاسمانین كه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا جارێكی‌تر مرۆڤ ده‌باته‌وه سه‌ر مانگ و له كۆتاییشدا بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ. ناوی ئه‌م كه‌شتییه ئۆریۆنه‌و زۆرتر له‌و كه‌پسوله ده‌چیت كه نزیكه‌ی چوار ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر ئاسمانگه‌ڕه‌كانی ئاپۆلۆی برده سه‌ر مانگ. ئه‌م كه‌شتییه بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه 4 كه‌سی زیاتر له كه‌شتییه‌كانی پێشوو له خۆیدا هه‌ڵبگرێت. ناسا كه ئێستا 60ـه‌مین ساڵی دامه‌زرانی تێپه‌ڕده‌كات، هیواداره له ساڵی 2020دا كه‌شتی ئۆریۆن بنێرێت بۆ ده‌وری مانگ. ئێستا جگه له ناسا كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ك سپه‌یس ئیكس، كار له‌سه‌ر پلانه‌كانی خۆیان بۆ گه‌شت بۆ سه‌ر مانگ و مه‌ریخ ده‌كه‌ن. ڕاب چه‌مبێرز، به‌ڕێوه‌به‌ری ستراتیجی فڕینی فه‌زایی مرۆڤ ده‌ڵێت "ئێستا بڕوامان وایه كاتێك ته‌مه‌نی ناسا ده‌گاته 100 ساڵ، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ساره‌كانی ده‌وری خۆر ببێته جێگه‌یه‌ك كه پڕه له ژیان". خاك – ئا/سةمةد كوردة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure