3/10/2018 09:25 AM

ساڵێك یان سەدەیەك

"ساڵێك یان سەدەیەك"

ساڵێك بە هەموو نەهاتییەكانی خۆیەوە چوو
كەچی هەرچاوەڕوان بوین تا دەمەو ئێوارە
بەر لە ئاوابوونی خۆر، تۆ لە دەباشانەوە
سەر لە گوڵە "هێرۆ"كەی سلێمانی بەیتەوە
لەوێ‌ بە خەندەو قاقای پێكەنین
شەوی شاری شاران بەڕۆژ روون بسپێری
هەر چاوەڕوان بوین... تێكڕا پێكەوە
هەست بەبێ تۆیی دەكەین، دەزانین
تۆ ئیتر رۆیشتی و وەك "بیلە" جارێكی دی
بە بەرگی خاكی زەمانی شۆڕش
نە لە قەندیل و نە لە گاراو نە لە لوتكەی
سەفین و پیرەمەگروونەوە
جارێكی دی نایەیتەوە (مام)ی ئازیز


رێبین عومەر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved