به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به یه‌كپۆشی خوێندكاران و قوتابیان، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و خوێندنگاكان ئاگادارده‌كاته‌وه كه ده‌توانن ره‌نگی جلی خوێندكاره‌كان دیاری بكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان ته‌نها ده‌توانن ره‌نگی جله‌كان دیاریب كه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ‌نادرێت كه‌سوكاری خوێندكاران و قوتابیان ناچاربكه‌ن له كۆمپانیایه‌ك یاخود ماركێتێكی دیاریكراو جل بكڕن. هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاری قوتابی و خوێندكاران ده‌توانن سكاڵا له‌هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك بكه‌ن له‌سه‌ر ناچاركردنی بۆ كڕینی جلوبه‌رگی منداڵه‌كانی له شوێنێكی دیاریكراو. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: كه‌سوكاری قوتابیان و خوێندكاران سه‌رپشكن له‌وه‌ی له كوێ جلوبه‌رگی خوێندن ده‌كڕن به مه‌رجێك ئه‌و ره‌نگه بێت كه خوێندنگاكه‌ی دیاری كردووه. خاك - راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure