وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول و خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئاشكرا ده‌كات. سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندووه: نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ته‌ممووز به (42) دیناره، كه تێكرای كاركردنی موه‌لیده‌كان له‌نێوان (320) بۆ (330) سه‌عات كاریان كردووه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌نێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.750) هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆیه نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه، ئه‌م نرخه‌ی ئێستا كرێی چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌بای مۆلیده‌ی مانگی رابردووی بۆ خاوه‌ن مۆلیده‌كان گه‌ڕاندۆته‌وه. سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانكی (10) تشرینی یه‌كه‌م، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی: رۆژانه له‌لایه‌ن كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده ئه‌هلیيه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م مانگه (24) سه‌عات بۆ هاووڵاتیان دابینده‌كرێت، واته هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابینبكه‌ن. وتیشی: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و خاڵه دووپاتكرایه‌وه كه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (15) خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌كان، نرخی كیلۆواتێك به (220) دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان (11) كه‌یڤی بوو ئه‌وا (5) دینار‌و وێستگه‌كه‌ی (33) كه‌یڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure