له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر دوو تۆن ده‌رمانه‌كانی وزه‌به‌خشین و جوانكاریيه‌كاندا گیراوه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ڵێت به بڕیاری قائیمقام له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه. بورهان مسته‌فا سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ر به لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه زانیاری گه‌شتووه به لیژنه هاوبه‌شه‌كان كه هه‌ردو‌و (پێشانگای سلێمانی، سه‌نته‌ری ره‌سه‌ن) له شه‌قامی پیره‌مێرد، بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌به‌خش و مه‌وادی جوانكاری به‌سه‌رچوویان هه‌یه‌و به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن. وتی: پاش سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر 60 كارتۆن پرۆتینی له‌شجوانی، 40 پاكه‌ت (omiga3) 400 ده‌رزی پرۆتین، 1138 پارچه ده‌رمانی گیایی، 23 شامپۆ، 88 پارچه ده‌رمانی جوانكاری، هه‌زار پارچه سابون، بڕێكی زۆر موادی جوانكاری و له‌شجوانیدا گیراوه كه سه‌رجه‌میان ماوه به‌سه‌رچوون. وتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌ب و ده‌رزی پرۆتین و وزه‌به‌خش و جوانكاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه دوو تۆنه، به‌هۆی به‌سه‌رچوونیانه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان دروستده‌كات به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كان به هاووڵاتیانیان فرۆشتووه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure