به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر شیری دایك ئه‌نجامدراوه، گرنگی شیری دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌رده‌خات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دایكه‌كه‌ش له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌پارێزێت. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه، ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایكیان ده‌خۆن له چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك به‌دوور ده‌بن، وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی قورگ و لوت، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه زۆر قه‌ڵه‌و نابن و ئێسكیان پته‌وتر ده‌بێت له‌و منداڵانه‌ی شیری قوت‌و ده‌خۆن. به‌شێكی گرنگی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه بووه كه ئه‌و دایكانه‌ی شیری خۆیان داوه به منداڵه‌كانیان كه‌متر توشی جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ و خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بوون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و دایكانه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر كه‌مه. خاك - لانه كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure