حاڵه‌تی توشبوون به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر‌و زیاد له‌پێویست له‌كاتی دابڕان له كه‌سی نزیك كه تاك زۆر هۆگربووه پێوه‌ی، وه‌ك دابڕانی كاتی له (دایك، باوك، خوشك و برا، یا هه‌ركه‌سێك كه نه‌خۆشه‌كه زۆر هۆگر بووبێت پێوه‌ی). ئه‌م نه‌خۆشییه به‌زۆری له ته‌مه‌نی نێوان 8 مانگ بۆ 3 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ته‌مه‌نه‌كانی تری منداڵی، هه‌رزه‌كاری و ته‌نانه‌ت له گه‌وره‌شدا ده‌بینرێت. هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هێمن فاتح حه‌مه‌كریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی راگه‌یاند: هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: 1- نه‌خۆشه‌كه ترسێكی زۆری هه‌یه له دابڕان یان پێشێلكردنی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكیه‌وه. 2- ترسێكی زیاد له‌پێویست له له‌ده‌ستدان یان زیانلێكه‌وتنی كه‌سانی نزیكی وه‌ك برینداربوون، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و مردن. 3- ترس و نیگه‌رانی زۆر له به‌سه‌رهاتنی ڕووداوی ناخۆش وه‌ك ونبوون، ڕفاندن، ڕووداو و نه‌خۆشكه‌وتن. 4- ترس له ده‌رچوون له ماڵ له‌ترسی جیابوونه‌وه له كه‌سه نزیكه‌كانی. 5- ترسێكی زۆر له ته‌نها بوون، یاخود له نه‌بوونی كه‌سێكی نزیك له‌لای. 6- ترس له نوستن له شوێنێك دوور له كه‌سی نزیك. 7- خه‌وی ناخۆش بینین ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه له كه‌سه نزیكه‌كان. 8- زۆرجار نیشانه‌ی یه‌كێك یان زیاتر له نیشانه‌كانی وه‌ك ئازاری گه‌ده، ڕشانه‌وه، سه‌رئێشه‌و هێڵنجدانه‌وه‌یان ده‌بێت. 9- نیشانه‌كان لانی كه‌م 4 هه‌فته له منداڵ و 6 مانگ له گه‌وره‌دا ده‌خایه‌نێت و مه‌رج نیه هه‌موو نیشانه‌كان له كه‌سێكدا هه‌بن و ته‌نها سێ نیشانه به‌سه بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی له‌ڕووی خوێندن كار‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. چاره‌سه‌ر: بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه په‌نا ده‌برێته‌به‌ر چاره‌سه‌ری هزری، چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری و هه‌ندێكجار ده‌رمان. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure