له‌و كاته‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ته‌له‌فۆنی مۆبایل هاته ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه، ترسی زیانه‌كانی ئه‌و ئامێره‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هاته ئاراوه ، ئه‌و مه‌ترسییانه چین و ده‌ره‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و تیشكه‌ی له‌و ته‌له‌فۆنانه‌وه ده‌رده‌چن چییه له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ؟ زۆرجار له باره‌ی كاریگه‌ریی ته‌له‌فۆنه ژیره‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ مشت‌ومڕ دێته ئاراوه و هۆشداریی ده‌درێت و زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌به‌سترێته‌وه به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و تێكچوونی مێشكه‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه به ته‌واوی ئه‌و مه‌ترسییانه بسه‌لمێنێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه زۆر به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی هۆشمه‌ند به‌ته‌واوی سه‌لامه‌ت بێت . زۆربه‌ی هۆشدارییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و تیشكه چڕ بووه‌ته‌وه كه له ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ته‌له‌فۆنانه وزه‌یه‌كی شه‌پۆلی ڕادیۆیی ده‌رده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن شانه‌كانی له‌شه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت، له كۆندا ، دروست بوونی هه‌ندێك لووی مێشك ده‌به‌سترایه‌وه به زۆر به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه ، به‌ڵام به‌پێی بۆچوونه‌كانی (مارتن روسلی) سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ژینگه‌یی و چاره‌سه‌ری ژینگه‌یی له په‌یمانگای سویسرا بۆ ته‌ندروستی گشتیی ، ئه‌و تیشكه‌ی له‌مۆبایله‌وه ده‌رده‌چێت جێگه‌ی نیگه‌رانیی نییه. ئه‌و ده‌ڵێت» ئه‌و تیشكه‌ی له‌مۆبایله‌وه ده‌رده‌چێت تیشكدانه‌وه‌یه‌كی شه‌پۆلیی زۆر نزمه و هاوشێوه‌ی ئه‌و ئاماژه و تیشكدانه‌وه‌یه‌یه كه له‌ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه پێمان ده‌گات و زۆر مه‌حاڵه هیچ زیانێكی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئه‌و جۆره تیشكدانانه‌وه و شێرپه‌نجه‌ش، هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه . ڕاسلی وتی» زۆربه‌ی جار توێژینه‌وه لێره و له‌وێ ده‌كرێت و پشت به توشبووانی شێرپه‌نجه ده‌به‌سترێت، ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر مۆبایلیان به‌كار هێناوه بۆیه تووشی گرێی شێرپه‌نجه‌یی مێشك بوون». ڕاسلی بۆ ئه‌وه ده‌ڵێت» له‌م دوو ده‌یه‌یه‌دا هیچ زیادبوونێكمان نه‌دیوه له تێكڕای توشبوون به شێرپه‌نجه به تایبه‌ت هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها به‌كارهێنانی مۆبایل بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره مه‌ترسی نه‌بێت و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی نه‌بێت « . به‌پێ توێژینه‌وه‌كانی دوو ده‌یه‌ی له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاماژه كاره‌باییه‌كانی مێشك، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش كه له‌په‌یمانگای (په‌یمانگای سویسرا بۆ ته‌ندروستی گشتیی) كراوه ده‌ركه‌وتووه كه په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان زۆر به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر یادگه‌ی گه‌نجان. بۆ ئه‌مه‌ش توێژه‌ره‌كان زانیاریی وردیان له‌سه‌ر 700 تازه پێگه‌یشتووی سویسرا وه‌رگرتوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان (12-بۆ 17) ساڵدایه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك چاودێرییان كردوون ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی زۆر به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل له‌سه‌ر له‌ش و ده‌روون ساغیان. دواتر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌ه‌یه به به‌ڵگه‌وه ده‌ریخستووه ئه‌و تیشكه‌ی له مۆبایله‌وه ده‌رده‌چێت كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر نیوه‌ی لای ڕاستی مێشك، كه یادگه‌ی وێنه‌یی مرۆڤ له‌وێدایه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆرتر ته‌له‌فۆنه‌كانیان ده‌نێن به‌گوێی ڕاستیانه‌وه له‌كاتی قسه‌كردندا، به‌ڵام نامه ناردن و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی هۆشمه‌ند ئه‌و كاریگه‌رییه خراپه‌ی نییه. سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure