كچه كوردی ئێزدی نادیه موراد له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای نۆبڵه‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پزیشكێكی كۆنگۆیی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ پێبه‌خشرا. دنیس مۆكۆیكی پزیشكی كۆنگۆیی به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی ئه‌نجامیداوه خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ پێبه‌خشرا. جێی باسه، نادیه موراد یه‌كێكبوو له‌و كچانه‌ی دوای كاره‌ساتی شه‌نگال كه‌وته ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر رزگاركرا. دوای رزگاركردنی چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرا كه تێیدا چیرۆكی تاڵ و ناخهه‌ژێنی ژیانی خۆی و ئه‌وانه‌ی تریشی ده‌گێڕایه‌وه كه له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش بوون، كه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌و ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌رو بازرگانیان پێوه كراوه، به‌ڵام نادیه پاش ماوه‌یه‌ك هه‌رچۆنێك بووه له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رایكردووه‌و خۆی گه‌یاندووه‌ته خێزانێكی عیراقی، ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره هاوكاریان كردووه‌و له‌رێگه‌ی ئه‌و خێزانه‌وه نادیه په‌یوه‌ندی به براكه‌یه‌وه كردووه له كه‌ركوك و رزگاریان كردووه. نادیه له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتینه ژێر ده‌ستی داعش، ژماره‌مان زۆر بوو، داعش داوایان له پیاوه‌كان ده‌كرد ببنه موسوڵمان ئه‌گه‌ر به داواكه‌یان رازی نه‌بوونایه گوللـه‌باران ده‌كران. كچه‌كانیش به‌شێكمانیان له عیراق هێشته‌وه‌و به‌شێكیشمانیان برده سوریا. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان ده‌كرد ئه‌گه‌ر به داواكانیان و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیان رازی نه‌بین ئه‌وا ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌رمان و سزامان ده‌ده‌ن. من به‌داخم به هه‌مووان به‌تایبه‌ت منداڵه‌كان، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان 7 ساڵانه‌و توشی ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه‌و ئازاریان ده‌ده‌ن. ده‌شڵێت: داعشه‌كان پێشتر پشكنینی جه‌سته‌ییان بۆ ده‌كردین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌یان به‌دڵ نه‌بوایه داوای كچی تریان ده‌كرد. هه‌روه‌كو كاڵا مامه‌ڵه‌یان به جه‌سته‌مانه‌وه ده‌كردو به‌كرێیان ده‌داین و هه‌ندێكجاریش ده‌یانفرۆشتین. نادیه موراد نموونه‌یه‌كی رزگاربووه، ئه‌گه‌رنا چه‌ندین منداڵ و كچ و ژنی هاوشێوه هه‌ن كه خاوه‌نی چیرۆكی تاڵن له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure