فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" له ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران له به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کی "سینه‌مای جیهان" له سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" نمایش ده‌کرێت. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی"، فیلمی سینه‌مایی "آن سوی ابرها" واته "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" Beyond The Clouds له ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی و به ئاماده‌بوونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه‌ی سینه‌مای ئێران؛ به‌رهه‌می هاوبه‌شی کۆمپانیاکانی "زی ستۆدیۆ" Zee Studios و "ناماه پیکچێڕز" Namah Pictures له وڵاتی هیندستان، به ئاوازدانانی "ئه‌ی. ئاڕ. ره‌حمان" A. R. Rahman براوه‌ی دوو خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای فیلم و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیلمگرتنی "ئانیل مه‌هتا" Anil Mehta له سیما دیاره‌کانی سینه‌مای هیند له به‌شی رکابه‌ری سه‌ره‌کی "سینه‌مای جیهان" له سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" Slemani له هۆڵی "سیتی سینه‌ما" له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "کاجی زێڕین"ی ئه‌م فێستیڤاڵه، له‌گه‌ڵ فیلم گه‌لێک له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ ژاپۆن، تورکیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، لوبنان، پۆڵه‌ندا، بولگاریا، سلۆڤاکی، کۆماری چیک، ئوستڕاڵیا و ئێران رکابه‌ری ده‌کات. "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" چیرۆکی برایه‌ک به ده‌ورگێڕانی "ئیشان خاتر" و خوشکێک به ده‌ورگێڕانی "مالاویکا موهانان" ده‌گێڕێته‌وه که له ناوچه‌ی که‌پرنشینی هیند گه‌وره‌بوون. کاتێک که تارا به تاوانی کوشتن ده‌سته‌به‌سه‌ر ده‌کرێت، په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ براکه‌ی ئه‌میر ده‌خرێته بواری تاقیکردنه‌وه. "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" بۆ یه‌که‌مینجار له به‌شی رکابه‌ری فه‌رمی شه‌ست و یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی له‌نده‌ن نمایشکراو هه‌روه‌ها فیلمی کردنه‌وه‌ی چل و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گوا" له هیندستان بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له زیاتر له 70 ساڵۆنی سینه‌ما له ناوچه‌کانی به‌شی که‌نداوی فارس له‌وانه؛ کوه‌یت، عومان، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، دوبه‌ی و هتد به‌شێوه‌ی گشتی نمایش کراوه‌و هه‌روه‌ها له وڵاتانی ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، پاکستان، سه‌نگاپوور، ئه‌فریقیای باشوور‌و چه‌ندین وڵاتی دیکه چۆته‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. مه‌جیدی ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی له‌وانه؛ "منداڵانی ئاسمان"، "ره‌نگی خودا"، "باران"، "ئاوازی چۆله‌که‌کان"، "محه‌مه‌د ره‌سولوڵڵا"یه. "منداڵانی ئاسمان" له ساڵی 1998ی زایینی یه‌که‌مین پاڵێوراوی ئێران له به‌شی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی بوو. سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" له‌لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به سه‌رۆکایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و له که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری "دانه‌ر عومه‌ر فارس"، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و هه‌روه‌ها به پشتگیری "نێچیروان بارزانی" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان؛ له دوو به‌شی رکابه‌ری سه‌ره‌کی "سینه‌مای جیهان" و به‌شی رکابه‌ری "سینه‌مای کوردی" و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و چه‌ندین کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌کادیمیک له رۆژانی 18 تا 24ی ره‌زبه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 10 تا 16ی ئوکتۆبری 2018ی زایینی له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر"ی شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure