ئێستا یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی 8K له ئه‌مریكا له‌به‌رده‌ستدایه Q900 پێشكه‌وتووترین ته‌له‌فزیۆنی سامسۆنگه له ساڵی 2018دا Q900ی 85 ئینچی سامسۆنگ له زیاتر له 33 ملیۆن پیكسێل دروستكراوه، وردبینی (رێزوله‌ێشن) ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه 4 به‌رابه‌ری ته‌له‌فزیۆنێكی ئاسایی 4K یه. جگه‌له‌مه نرخیشی یه‌كجار زۆره‌و له ئێستادا به نرخی 14999 دۆلار له ئه‌مریكا ده‌ستده‌كه‌وێت. له ئێستادا ته‌له‌فزیۆنی 8K سامسۆنگی 85 ئینچی ته‌نها له ئه‌مریكا له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام بۆ بازاڕی وڵاتانی تر له قه‌باره‌ی بچوكتری 65، 75، 82 دروستكراوه. له ئه‌وروپا نرخی قه‌باره 65 ئینچییه‌كه‌ی 4999 یۆرۆیه. بۆ ئه‌وه‌ی چاوی مرۆڤ سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنێكی 8K ببینێت ده‌بێت له مه‌ودای 3 پێ یان نزیكتره‌وه سه‌یری بكات هه‌روه‌ك بۆ بینینی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنێكی 4K ده‌بێت له مه‌ودای 5 پێ یان نزیكتره‌وه سه‌یربكرێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر له مه‌ودای دوورتر له 5 پێ، سه‌یری ته‌له‌فزیۆنێكی 8K بكه‌یت هیچ قازانجێكی زیاتری نییه له‌وه‌ی كه سه‌یری 4K بكه‌یت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure