6/10/2018 10:37 AM

له‌ئامێزگرتن مرۆڤ دڵخۆش و به‌هێز ده‌كات

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ 3ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن مایكل مۆرفی له‌ زانكۆی كارنێگی مێڵن و هاوكاره‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ئامێزگرتن ده‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر ئازاره‌ ده‌روونییه‌كانی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی كه‌سه‌كان بتانپارێزێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر نزیكی جه‌سته‌ییان هه‌یه‌، چێژی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی جه‌سته‌یی باشتریان ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان باشتر ده‌بن و دڵخۆش ده‌بن و به‌هێز ده‌بن.

بیردۆزه‌كان ده‌ڵێن كه‌ نزیكی جه‌سته‌یی ده‌بێته‌ هۆی ژیانێكی باشتر، چونكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئاكامه‌ ئازاربه‌خشه‌كانی سترێسی ده‌روونی ده‌تانپارێزێت و به‌تایبه‌ت ده‌توانێت ڕێگرێكی باش بێت له‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان كه‌سه‌كاندا ڕووبدات.

ئه‌م هۆكاره‌ ده‌توانێت قازانجێكی زۆر گه‌وره‌ بگه‌یه‌نێت به‌ مرۆڤ، چونكه‌ ئازاری ده‌مه‌قاڵه‌و ناخۆشی نێوان كه‌سه‌كان ده‌توانێت ده‌ره‌نجامی زۆر خراپی ده‌روونی و جه‌سته‌یی لێبكه‌وێته‌وه‌.

مۆرفی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیدایه‌، هێشتا بۆمان پرسیاره‌ كه‌ كه‌ی، چۆن و بۆ چ كه‌سانێك له‌ئامێزگرتن ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت.

خاك – سةمةد كوردة



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved