ئه‌م هێدفۆنه له سێ ساڵدا په‌ره‌ی پێدراوه، هێدفۆنه‌كانی مایكرۆسۆفت سێرف بۆ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ مۆدێله‌كانی Bose و سۆنی دروستكراون. مایكرۆسۆفت كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نوێی ده‌بێت له‌وانه پی.سی سێرف، به‌ڵام شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی به‌رهه‌مێكی ته‌واو جیاوازی خسته‌ڕوو، به‌رهه‌مه‌كه‌ش هێدفۆنی سێرف بوو كه ئه‌م هێدفۆنه دژی نۆیزو ژاوه‌ژاوه. ئه‌م پاییزه هێدفۆنه‌كه دێته بازاڕه‌كانه‌وه‌و نرخه‌كه‌ی 350 دۆلار ده‌بێت. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ باشترین هێدفۆنه دژه نۆیزهكان كێبڕكێ بكات؟ له‌ڕاستیدا ئه‌م هێدفۆنه له‌ماوه‌ی 3 ساڵداو زۆر به وردبینییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاران و دیزاینێرهكانی مایكرۆسۆفته‌وه دروستكراوه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و شته بێت كه ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. لهگوێكردنیان زۆر ئاسانه‌و كێشیان 290 گرامه، هه‌رچه‌ند له به‌رهه‌مه‌كانی Bose و سۆنی قورستره به‌ڵام كاتێك له‌سه‌ری ده‌كه‌یت هه‌ست به قورسی ناكه‌یت. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌ر لایه‌ك دوگمهكهیهك زیادكراوه كه به دوگمه‌ی لای ڕاست ده‌توانیت ئاستی ده‌نگه‌كه ڕێكبخه‌یت و به لای چه‌پیش ده‌توانیت بڕی نۆیزێك كه ده‌ته‌وێت نه‌مێنێت ڕێكبخه‌یت. كۆنترۆڵی تاچ له‌سه‌ر داپۆشهرهكانی هه‌یه كه ده‌توانیت له ڕێگه‌یه‌وه موزیكێك گوێ بگریت یان بیوه‌ستێنیت. خاك – كاروان محەمەد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure