ئه‌و پرسیارانه‌ی ڕۆژانه ده‌كرێن بریتین له‌وه‌ی چ جۆره ڕۆنێك باشه؟ چی به‌كاربێت واتا ڕۆنی ئاژه‌ڵ یان كه‌ره‌ی ڕووه‌كی یان زه‌یتی ڕووه‌كی؟ كامیان ده‌مانپارێزێت له نه‌خۆشی؟ كام جۆری زه‌یتی ڕووه‌كی باشتره له‌وانی تر؟ هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌و شوێن و شێوازی دروستكردن و پێكهاته‌كانی ناو ڕۆن و زه‌یت به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ڕوون نین، به‌ڵام بۆ زانینی باشترین جۆر‌و به‌كارهێنانی ڕۆن د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: باشترین جۆره‌كانی زه‌یت و ڕۆن بۆ چێشتلێنان به‌م بڕو شێوازه به‌كاربهێنرێت زیانی كه‌مترو باشتره: 1- زه‌یتی ڕووه‌كی باشتره له‌ڕووی زانستییه‌وه، به مه‌رجێك تا بتوانرێت بڕی كه‌می لێ به‌كاربێت. 2- باشترین جۆری زه‌یتی ڕووه‌كی بریتین له زه‌یتی گوێزی هیندی، زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی (بۆ سووركردنه‌وه به‌كارنایه‌ت)، زه‌یتی كه‌تان. 3- كه‌ره‌ی ڕووه‌كی یان ڕۆنی ڕووه‌كی زۆر زیانبه‌خشه. 4- كه‌ره‌ی خۆماڵی زۆرباشه به‌مه‌رجێك ئاژه‌ڵه‌كه به گژوگیاو ئالیكی سروشتی به‌خێوكرابێت نه‌ك به عه‌له‌فی دروستكراو و هۆڕمۆن و ئه‌نتی باێوتێك و پاشماوه‌ی خۆراكی مرۆڤه‌كان، پێویستیشه تا بتوانرێت بڕی كه‌می لێ به‌كاربێت. 5- زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه كه‌م جۆری هه‌یه باش بێت و زۆربه‌ی خراپه، چونكه ڕێژه‌ی (ئۆمێگا6) بۆ (ئۆمێگا3) زۆر به‌رزه‌و چه‌ندجارێك ئه‌پاڵێورێته‌وه. 6- زه‌یتی كانولا زۆر خراپه، چونكه ڕووه‌كه‌كه جینه‌كانی ده‌ستكاری كراوه‌و هایدرۆجینی تێكه‌ڵ ئه‌كرێت و ڕێژه‌ی (ئۆمێگا6) بۆ (ئۆمێگا3) زۆر به‌رزه‌و چه‌ندجارێك ئه‌پاڵێورێته‌وه. 7- زه‌یتی سۆیا باشتره زۆر كه‌م به‌كاربێت یان هه‌ر به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه ڕێژه‌ی (ئۆمێگا6) بۆ (ئۆمێگا3) به‌رزه‌و چه‌ندجارێك ئه‌پاڵێورێته‌وه. 8- بتوانرێت بۆ چێشتلێنان بڕی كه‌م زه‌یت به‌كاربێت و له یه‌ك جار زیاتر بۆ سووركردنه‌وه به‌كارنه‌یه‌ت و پێش به‌كارهێنانی سه‌یری مێژووی به‌سه‌رچوونی بكه‌ین. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure