هه‌نار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی به‌تامه، چه‌ندین سوودی ته‌ندروستیشی بۆ مرۆڤه‌كان هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ڤیتامین و پرۆتین و چه‌ند جۆرێكی كانزاكان و شه‌كری تێدایه كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ به‌شێكی جه‌سته‌و جۆرێكی نه‌خۆشی به‌سوودن. بۆیه پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن گرنگی به خواردنی هه‌نار بدرێت. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تائێستا له‌سه‌ر هه‌نار ئه‌نجامدراون، چه‌ندین سوودی ئاشكرا كراون، ئه‌وانیش: * به‌هۆی ئه‌و رێژه زۆره‌ی ئاو كه تێیدایه‌تی، پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت و سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆره كه تا ده‌یانگرێت. هه‌روه‌ها ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و گه‌ده پاكده‌كاته‌وه. * چه‌ند جۆرێك دژه ئۆكسانی تێدایه كه مرۆڤه‌كان له توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت. به‌تایبه‌ت بۆ خانمان كه له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌یانپارێزێت. * ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌توانن هه‌نار زۆر بخۆن، چونكه یارمه‌تی له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله ده‌دات. * ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنیش ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ش به‌سووده كه توشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر بوون. ناهێڵێت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بن و رێگری لێده‌كات. * بۆ ته‌ندروستی چاو و پوك و ئێسك به‌سووده، هه‌روه‌ها رێژه‌ی شه‌كری ناو خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و سه‌رئێشه كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - لانه كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure