ستێفن وینكێلمه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری بوگاتی له لێدوانێكدا له پێشانگای ئۆتۆمبێلی پاریس وتی كه كۆمپانیاكه‌یان ئاماده‌یه له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی SUV و به‌ربڵاوكردنی بواره‌كانی كاركردنی، له‌گه‌ڵ ڕۆڵز ڕۆیس و بێنتڵی كێبڕكێ بكات. وینێكلمه‌ن وتی باس له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك شاسی، مۆتۆڕو هه‌روه‌ها SUV ـه‌ك ده‌كه‌ین كه تایبه‌ت ده‌بێت به كڕیاره ملیۆنه‌ره‌كان. گروپی ڤۆڵكس ڤاگێن (كه بوگاتی به‌شێكه له‌وان) ئێستا جۆری جیاجیای بوگاتی شایرۆن دروستده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئۆتۆمبێلی دیڤۆی به نرخی 5.9 ملیۆن دۆلار له ئه‌وروپا فرۆشت. دیڤۆ توانایی 1500 ئه‌سپه‌هێزی هه‌یه به‌ڵام وینكڵمن ده‌ڵێت "برانده‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ شتی زیاتر، ئێستا ئه‌گه‌رچی مه‌كینه‌ی 16w كه له ده‌ستكردی ئێمه‌یه‌و سه‌ره‌كیترینه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆ هه‌میشه هه‌روا نامێنێته‌وه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure